لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان له‌سه‌ر هێنانی دیاری حه‌ج‌و به‌ده‌ل حه‌ج روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هه‌موو ساڵێك ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی سه‌فه‌ری حه‌جی ماڵی خوا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، پاره‌یه‌كی زۆر له‌وێوه‌ له‌ كڕینی دیاری سه‌رف ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ روانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌، ئه‌و دیاریانه‌ هیچ خێرێكی تێدایه‌ وه‌ك پیرۆزی، كه‌چی پاره‌یه‌كی زۆر له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌چێت، كه‌ ده‌كرێ‌ له‌ بری ئه‌وه‌ حاجی ئه‌و شتانه‌ له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان بكڕێت، كه‌ ئه‌ركی حاجی گران نابێت‌و، ناشبێـه‌ مایه‌ی ئاریشه‌‌و گرفت له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی حه‌ج.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكێك داوا له‌ حاجیان ده‌كه‌ن، كه‌ شتیان بۆ بكڕن، كه‌ ئه‌ركی حاجیه‌كان قورستر ده‌كه‌ن‌و، ده‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمیش.

وه‌ك دیارده‌یه‌كیش ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ڵكێك له‌وه‌ راهاتووه‌ هه‌موو ساڵێك به‌ رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پاره‌ به‌ناوی به‌ده‌ل حه‌جه‌وه‌ ده‌بردرێت، گوایه‌ له‌وێ‌ به‌ده‌ل حه‌جی پێده‌كه‌ن بۆ مردووه‌كان یان نه‌خۆشه‌كان.

جا پرسیار ئه‌وه‌یه‌: ئایا دیاری هێنانه‌وه‌؟، یان دیاری پێ سپاردن؟ یان به‌ده‌ل؟ له‌ روانگه‌ی شه‌رعی ئیسلامه‌وه‌ حوكمیان چییه‌؟

لێژنه‌ی باڵا فه‌توای كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌، له‌ به‌شی فه‌توا له‌ ماڵپه‌ڕی زانایان وه‌ڵامه‌كان بخوێنه‌وه‌.


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26386