بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ اَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَي الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ))
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆهوه، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ین هاتنی ئه‌و مانگه ببێته ده‌روازه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
وه‌ك ده‌زانین مانگی ره‌مه‌زان بۆنه‌یه‌كی تایبهتو فه‌رزێكی گه‌وره‌یه، پێشوازی كردن له گه‌وره‌یی ئه‌و مانگه ئه‌ركێكی پیرۆز‌و ده‌رفه‌تێكی گرنگه، خواپهرستیو به‌رۆژوو بوون‌و روو كردنه مزگهوتو ئه‌نجامدانی نوێژی تهراویحو گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا‌و ده‌ربڕینی هه‌ستی ئیمانی‌و زیندوو كردنه‌وه‌ی ویژدان‌و ژیاندنه‌وه‌ی چه‌مكه ئینسانی‌و ئیمانیه‌كان به‌شێكی گرنگی ئه‌ركی موسڵمانانه له‌و مانگه پیرۆزه‌دا.
بۆیه ده‌خوازین له هه‌موو لایه‌ك به‌و په‌ڕی وره‌و ئیمان بهرزیو رێزه‌وه له‌و مانگه بڕوانن‌و بیكه‌نه وێستگه‌و ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و تاعهتو كۆكردنه‌وه‌ی زه‌خیره‌ی قیامه‌ت.
هه‌روه‌ك لێره‌شه‌وه داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندارو حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین له رێی رێنمایی‌و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست رێز له‌و مانگه بگرن، هه‌روه‌ك داواش ده‌كه‌ین له هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت دوكاندارو بارزگانه‌كان به‌و بۆنه‌وه نرخی كهلو پهلو كاڵا‌و خوارده‌مه‌نیه‌كان گران نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌های به‌رزی شهریعهتو په‌یامی جوانی رۆژووی مانگی پیرۆز.
تكامان وایه له ده‌زگاو ناوه‌نده ئیعلامی‌و میدیاییه‌كان به‌و په‌ڕی رێزه‌وه مامه‌ڵه بنوێنن‌و شتێك نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م مانگه نه‌گونجێت یان هه‌ستی موسڵمانان بریندار بكات.
ده‌خوازین خوا پێداوانو سه‌رمایه‌داران هه‌وڵی ده‌ست گرتن‌و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران بده‌ن، به‌تایبه‌ت له نهخۆشو خاوه‌ن پێداویستیه تایبهتهكانو لێقه‌ماوان.
با هه‌مووان له‌و مانگه به رۆحی ئاینپهروهریو هه‌ستی به‌رزی موسڵمانێتی‌و نه‌ته‌وه‌یی خه‌می گشتی له‌به‌ر چاو بگرین‌و یه‌كریزی‌و تهباییو برایه‌تی بكه‌ینه هه‌وێنی هه‌نگاوه‌كانمان، دڵنیاین مامۆستایانی ئایینی له شرۆڤه‌ی مانا‌و واتا‌و گهورهییو وانه رۆحی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ره‌مه‌زان درێغی ناكهنو خزمه‌تێكی شایسته پێشكه‌ش به رۆژووگران ده‌كه‌ن.
جارێكی تر پیرۆزبایی له‌گشت لایه‌ك ده‌كه‌ین‌و ئومێده‌وارین مانگی ره‌مه‌زان ببێته مایه‌ی خێر‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ تێكڕای موسڵمانان بهگشتیو گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
4/5/2019 |