ئیسڕائیل: حاخامێك به‌فه‌توا تێكه‌ڵاوی قوتابیانی جوله‌كه‌و موسڵمان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

له‌ نوێترین‌و تازه‌ترین ره‌گه‌زپه‌رستی‌ودژایه‌تی به‌رامبه‌ر موسڵمانان، حاخامێك فه‌توای ئه‌وه‌ ده‌دات: كه‌ نابێ‌ له‌ قوتابخانه‌و دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمی‌و زانكۆكانیش، قوتابیان‌و منداڵانی موسڵمانان له‌گه‌ڵ قوتابی‌و منداڵانی جوله‌كه‌كان بخوێنن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی(مه‌عاریف)ی عیبری، حاخام (زیلمان میلمه‌د) فه‌توای داوه‌: كه‌ نابێ‌ له‌ خوێندنگان قوتابیانی جوله‌كه‌‌و موسڵمانان به‌یه‌كه‌وه‌ بخوێنن، چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ سه‌لامه‌تی مێشك‌و هۆش‌و بیری قوتابیان‌و منداڵانی جوله‌كه‌ باشتره‌!!!

شایانی باسه‌، له‌ درێژه‌ی فه‌تواكه‌دا هاتووه‌: ئه‌گه‌ر هاتوو زانرا كه‌ قوتابیه‌ جوله‌كه‌كه‌ كاریگه‌ره‌ به‌ بۆچوونی ئاینی دیكه‌ جگه‌ له‌ ئاینی جوله‌كه‌، ئه‌وا هه‌ر واجب ده‌بێ‌ كه‌ لێك جیابكرێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوتابیانی دیكه‌ی كاریگه‌ر ده‌كرد به‌ئاینی جوله‌كه‌وه‌، با له‌گه‌ڵیان بخوێنن باشتره‌!!