له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی (ژیان) له ژماره 91ی به‌رواری 12ی5ی2019دا، دوای ئه‌ویش هه‌مان بهروار سایتی (لڤین) هه‌واڵێكی نا دروست‌و بێ بنه‌مایان بڵاو كردۆته‌وه، كه گوایه یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی د. پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به وه‌كاله‌ت، نامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان داوه‌ته به‌رێز جه‌نابی مه‌سعود بارزانی‌و تێیدا گله‌یی خۆیان له‌و نامه‌یه باس كردووه‌و، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیان له ره‌فتاره‌كانی وه‌زیری ئه‌وقاف ئاگادار كردۆته‌وه.
ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ههوڵبهستراوه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و، پێمان وایه ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانیه‌و له‌هه‌مان كات بۆ به‌ئامانج‌و بۆ دروستكردنی درزه له‌نێوان ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌و نانه‌وه‌ی پشێوی‌و ته‌شهیركردنه به ده‌زگایه‌كی فه‌رمی وه‌ك یه‌كێتی زانایان.
ده‌توانین بڵێین له‌ماوه‌ی رابردوو باشترین هه‌ماهه‌نگی له نێوان یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌بووه‌و، چه‌نده‌ها چالاكی جۆراوجۆر‌و په‌یوه‌ستمان به یه‌كه‌وه ئه‌نجام داوه‌و، ته‌نانه‌ت خودی به‌رێز د.پشتیوان صادق به‌ژداری راسته‌وخۆی له چه‌ندین كار‌و چالاكی یه‌كێتی زانایان كردووه‌و، له‌زۆربه‌ی پرس‌و پێشهاته‌كانیش ته‌نسیق و راگۆڕینه‌وه‌و راوێژمان هه‌بووه‌و هه‌میشه پێمان وابووه، كه ته‌واوكه‌ری یهكترینو پێكه‌وه خزمه‌ت ده‌كه‌ین.
بۆیه دووباره ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و بهجددیش به‌دواداچوون ده‌كه‌ین‌و رێكاری یاساییش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌گرینه به‌ر.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
16ی5ی2019 |