له‌پێناو بایه‌خدان به دامه‌زراوه‌ی فه‌تواو به‌ره‌و پێشبردن‌و دیاركردنی په‌یڕه‌وێكی دیاریكراو، كه ببێته مهنههجو رێڕه‌وی فه‌توادان له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی زانایان كتابێكی تایبه‌تی له‌و بواره به‌ناونیشانی (المنهج العام للمجلس الأعلى للإفتاء في كوردستان) چاپ‌و بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م كتابه وه‌ك په‌یڕه‌وێكی په‌یوه‌ست به‌كاری فه‌تواو دیاركردنی بنه‌ماو به‌ندو چوارچێوه‌و ئامانجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌كانی فه‌توا دێته پێناس كردن.
ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رێز د.حسن خالد موسته‌فا موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نووسیویه‌تی و، به‌رێز د. عبدالله ملا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشه‌كی بۆ نووسیوه.
له‌و كتێبه رێكار‌و چوارچێوه‌و به‌رچاو روونی ته‌واو هه‌یه بۆ پرسی فه‌تواو رێگری له فه‌توای نادروست‌و بێ بنه‌ماو فه‌وزه‌وی، كه پێویسته مامۆستایانی ئایینی به وردی بیخوێننه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له بواری فه‌تواو لێژنه‌كانی فه‌توا له لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان كار ده‌كه‌ن.
بۆ دابه‌زاندنی ته‌واوی كتابه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
http://www.zanayan.org/partuk.php |