به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
رێزدار جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رێزتان له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌كه‌ین‌و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه خوازیاری ئه‌وه‌ین، ئه‌و هه‌نگاوه ببێته زه‌مینه‌یه‌كی تازه‌تر بۆ كوردستان‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد‌و به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، به‌م هه‌نگاوه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان كه‌وتۆته سه‌ر شان، له‌هه‌مان كات له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌و مێژوویی ههستیارو گرنگ دان.
ئومێد‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه جه‌نابتان بتوانن ببنه فاكته‌ری خێر‌و سازانی نیشتمانی‌و گه‌یاندنی دۆخی هه‌رێم به كه‌ناری ئارامی‌و ده‌سته‌به‌ری مافه دهستووریو نیشتمانیهكانو پاراستنی كه‌رامه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندیه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و گه‌یشتن به ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی.
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌كه‌ین‌و له‌خوای گه‌وره داواكارین هاوكارو پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك بێت.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
30ی5ی2019 |