لیژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ناوچه‌ی برایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ئاسایشی به‌لده‌ی باشوور ده‌كات

مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 21 / 10 / 2010 مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی 1 ی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه‌ پێكهاتبوون له‌ كاڕگێرو، ئه‌ندامانی ناوچه‌، سه‌ردانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی برایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، ئاسایشی به‌لده‌ی باشووری هه‌ولێریان كرد، له‌ هه‌ردوو ده‌زگا مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی، وێڕای سوپاسكردنیان بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌، تیشكی خسته‌ سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان، به‌بێ‌ جیاوازی، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌و، پێشكه‌وتنی ئاستی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگاكه‌مان، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ته‌نها كاری هیچ چین‌و توێژێك‌و لایه‌نێك نیه‌، به‌ڵكو به‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت‌و دێته‌ كایه‌وه‌.

له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌یفه‌دین شێخ موحه‌مه‌د پیرخدر شاهۆیی، جێگری به‌رپرسی ناوچه‌ی برایه‌تی‌و، تحسین هه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی به‌لده‌ی باشوور، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و، دوپاتی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، یه‌كێتی زانایانیان كرده‌وه‌و، هیواشیان خواست ئه‌م ستافه‌ نوێیه‌ی یه‌كێتی زانایان، بتوانن زیاتر خزمه‌ت به‌ ئاینی ئیسلام‌و، گه‌له‌كه‌مان بگه‌ینن.