ئه‌مرۆ به‌یانی 14ی6ی2019 مامۆستا مه‌لا یاسین مه‌لا سالح هه‌ڵه‌بجه‌یی كۆچی دوایی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه دوا مه‌نزڵی خۆی، به‌و بۆنه‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی به‌رێزی مامۆستا مه‌لا یاسین هه‌ڵه‌بجه‌یی
وێڕای رازی بوون به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره، بهداخو په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا یاسین مه‌لا سالح هه‌ڵبجه‌ییمان پێ گه‌یشت.
مامۆستا وێڕای ئه‌وه‌ی له خانه‌واده‌یه‌كی ئاینپه‌روه‌رو زانستدۆستی كوردستان بووه، له‌هه‌مان كات هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له بواری خزمه‌تی ئیسلام‌و موسڵمانان ته‌رخان كردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردبوو مامۆستا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی دروست ببێت.
به بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكارو خزم‌و خانه‌واده‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌كه‌ین‌و له‌خوای گه‌وره داواكارین رۆحی مامۆستا به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و جێگه‌ی فیرده‌وسی ئه‌علا بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
14ی6ی2019 |