ڕاگەیاندنی لق ئەمڕۆ یەک شەممە ۱٦ـ٦ـ۲۰۱۹شاندێکی لقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز( دکتۆر عبدالله ئاکرەیی) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ژمارەیەک سەردانی مەیدانیان ئەنجامدا ، کە بریتیبوون لە ... ۱ـ سەردانی کردنی لقی (۹) نۆی پارتی و لە لایەن ڕێزدار صباح بیت اللە بەرپرسی لق پێشوازیان لێ کرا . ۲ـ سەردانی کردنی قایمەقامیەتی ئاکرێ و لە لایەن بەڕێز سەیدا مازن قایمەقامی ئاکرێ پێشوازیان لێ کرا. ۳ـ سەردانی کردنی ناوچەی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن بەڕێز بەرزو عەبدی بەرپرسی ناوچە پێشوازیان لێ کرا . ٤ـ سەردانی کردنی ناوچەی ئاکرێی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن بەڕێز شکری ئاکرەیی پێشوازیان لێ کرا. مەبەست سەردانانەکان پەیوەست بوون بە گفتوگۆکردن و ئاگادربوون بوو لە سەر بارودۆخی ئێستای دەڤەرەکە. |