مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر :
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی [خدیجه كریم سێبیرانی] خوشكی مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر سێبیرانی، به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی و شێخانی هه‌ورامان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
به‌رێز: مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر سێبیرانی
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتانمان بێگه‌یشت، كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی خۆمان‌و، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌ورو به‌ری، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان‌و، بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین‌و، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، تكاكارو خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سێبوری‌و، ئارامیتان بدات‌و، خوا لێخۆشبویش بخاته ژێر ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بانی خۆی.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون
|