ماموستایانی ئایینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕێگه‌ ناده‌ن به‌ چه‌واشه‌كاری گه‌نجان:

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ره‌كان ،له‌ شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،رۆژی هه‌ێنی رێكه‌وتی ره‌زبه‌ر له‌ رێو ره‌سمێكی خاك سپاردنی هاوڵاتێكی ئه‌و شاره‌ له‌ گۆره‌ستانی ئایچی له‌ لایه‌ن كه‌نجێكی عه‌وام داوا له‌ ئاماده‌ بووان ئه‌كرێت بۆرێز گرتن له‌ یادی ئه‌م كۆچكردووه‌ یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی ڕاگرن. به‌ڵام له‌ لایه‌ن ماموستایانی ئایینی و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی موسوڵمانی شاری سه‌قز كه‌ له‌ رێوره‌سمه‌كه‌ ئاماده‌ بوون ڕێگه‌یان به‌م كاره‌ نا شه‌رعیه‌ ندا و به‌ ئیدانه‌ كردن ودمكوت كردنی ئه‌و كه‌سه‌ وتاقمێكی تر كه‌ مه‌بستێان ئاژاوه‌گێری بووه‌ پیلانه‌كه‌یان پۆچه‌ڵ كرد.و ماموستایانی ئاماده‌ بووانی مراسمه‌كه‌ ئه‌م كاره‌یان به‌ ناشه‌رعی و نامۆ به‌ داب و نه‌رێتی كورده‌واری وه‌سفیان كرد و ووتیان ئه‌م كرده‌وه‌ قیزونه‌ له‌ بنه‌مای سوننه‌تی ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌ و رێگه‌ نادین به‌ چه‌واشه‌كارانی ده‌ستی لائیه‌ كان له‌ كارو باری ئیسلامدا بیدعه‌‌و بیدعه‌كاری بكه‌ن.


لێدوان
ساڵانێكی زۆره‌ نه‌یارانی ئیسلام به‌ مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ڵۆی رۆشنبیری دیفاكتوی ئه‌مری واقع و ئاسۆی بیری ڕۆڵه‌ی موسوڵمان بۆسه‌ر خه‌رمانی ئانارشیزمی مسقوڤه‌ ملعونه‌كان،كه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن مۆتڤه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و میدیا سه‌قه‌ته‌كانیان بخه‌نه‌گڕ تا شاید بتوانن سوودی لێ‌ وه‌رگرن كه‌ ئاژاوه‌گێرییه‌.

دیار له‌ پشت ئه‌م ئاژاوه‌ گێرییه‌ پۆله‌تیكی ڕامیاری مۆتیڤ و پاڵنه‌ر هه‌یه‌ كه‌ به‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی داب و نه‌رێه‌تی لائیه‌ كان و كۆمونیزمه‌كان ،هه‌وڵی جیدیان ئه‌وه‌ بێت كه‌ گه‌نجه‌كانمان به‌ ڕێگه‌ی چه‌واشه‌كاری ببن.و كۆمه‌ڵگه‌ به‌ ئاقارێكی تر ببن كه‌ مه‌به‌ستیانه‌.

یه‌ك خوله‌ك بیده‌نگی له‌ سه‌ ر قه‌بری مردوو،له‌ راستیدا ئه‌مه‌ رێز لێنانی تاقمێكی ملعونه‌ وه‌ك كۆمونیزمه‌كان و لائیه‌ مسقوڤه‌كانه‌ كه‌ خاوه‌ن هیچ ئایین و مزهه‌بێك نیین. و ئێمه‌ی كوردی موسوڵمان كه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌روه‌ری ئایینی پیرۆزی ئیسلامی پێمان بخشیوه‌ چ پیویست ئه‌كات كه‌ ته‌قلید له‌ شتێك بكه‌ین كه‌ بنچینه‌ی ئیسلامیی نییه‌ و له‌ لایه‌كی تر هیچ سوودێكی معنه‌وی بۆ مردووه‌كه‌ نییه‌.و ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ له‌ سه‌ر پرانسیبی قورئان و سوننه‌ت دامزراوه‌ پێمان ئه‌فه‌رمووێت :باشترین رێز لێنان موسوڵمان بۆ مردوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موسوڵمانان پاش خوێندنی فاتیحه‌، به‌ دڵ داوای لێخۆش بوون له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ن تا له‌ گوناهی مردووه‌كانمان خۆش بێت و به‌ به‌هه‌شتی موژده‌دراو شادیان بكات... سپاس بۆ خوا كه‌ موسوڵمانین.