له‌فه‌توایه‌كیدا خانه‌ی فه‌توای میسڕ باس له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه قسه له‌سه‌ر یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر كتێبی (صحیح البخاری) دهكهنو تانه له پێشه‌وایانی فه‌رموده‌ناسی دهدهنو پێیان وایه كهمو كوڕی له راویهكان هه‌یه، یان گومان له‌هه‌ندێ فه‌مووده‌ی ناو بوخاری ده‌كه‌ن.
خانه‌ی فه‌توای میسڕ ده‌ڵێ: ئه‌و جۆره كه‌سانه فاسقنو شاهێدیان لێ وه‌رناگیرێت، چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه بێ شاره‌زایی قسه له‌باره‌ی ئایین دهكهنو به‌هۆی ئه‌و تانه‌و قسه نازانستیانه شه‌ریعه‌ت له چوارچێوه‌ی سه‌ده‌ی یه‌كه‌م كورت ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌س، بۆیه پێویسته ئه‌و جۆره كه‌سانه سهرهنشت بكرێن.
هه‌ر له‌وباره‌وه خانه‌ی فه‌توای میسڕ ده‌ڵێ: به‌پێی یاسا‌و شه‌رع ئه‌وانه‌ی ترس‌و بیم له‌ناو خه‌ڵك بڵاوده‌كه‌نه‌وه پێویسته سزا بدرێن، ده‌ی ئه‌وانه‌ی دوودڵی‌و درۆ‌و ناراستی له‌باره‌ی بنه‌ماكانی دین‌و دروشمه ئایینیه‌كان‌و عه‌قیده‌ی موسڵمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه پێویسته ئه‌وان زیاتر سزا بدرێن.
http://www.zanayan.org/arabic/t_detail.php?section=1&id=5542 |