دوا به‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی هه‌ردوو پۆڵی نۆیهمو شه‌شه‌می قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوی یه‌كه‌مه‌كان راگه‌یێندرا.
قوتابی (عبدالله هیوا یوسف) كه قوتابی قوتابخانه‌ی (ئیبن ئاده‌می) ئیسلامیه له شاری سۆران، توانی پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی قوتابخانه ئایینیه‌كان به‌ده‌ست بێنێت.
به‌و بۆنه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی، ئه‌مرۆ له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانی قوتابی (عبدالله هیوا یوسف)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشی پێگه‌یاند.
له‌و باره‌وه له په‌یامێكدا بۆ (سایتی زانایان) به‌رێز د.عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان گوتی: پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابیان‌و یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی سێیهمو شه‌شه‌می قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌م. به‌تایبه‌تی قوتابی قوتابخانه‌ی (ئیبن ئاده‌م)ی ئیسلامی كاك عبدالله هیوا، كه یه‌كه‌م بووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ناوبراو ده‌كه‌م، كه رۆڵیان هه‌بووه له پێگه‌یاندنی قوتابیانی ئایینی.
سه‌رۆكی یهكیـَتی زانایان گوتیشی: سه‌ركه‌وتنی قوتابیه‌كی قوتابخانه ئیسلامیه‌كان به‌و ئاسته به‌رزه، نیشانه‌ی خه‌مخۆری مامۆستایانی ئایینی‌و جوان به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندنی ئیسلامیه له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: حه‌زم كرد له‌نزیكه‌وه پیرۆزبایی له كاك عبدالله هیوا بكه‌م و موژده‌ی گه‌شتێكی عومڕه‌ی پێ رابگه‌یێنم، ئومێدیشمان وایه ده‌بێته نمونه‌ی مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ئایندهی هه‌رێمه‌كه‌مان. |