له دانیشتنی ئه‌مرۆ 25ی6ی2019ی‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی گوندی كۆری‌و هاوشێوه‌كانی فه‌توایه‌كی ده‌ركرد.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پرسیاری ئه‌وه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد بوو، كه ئایا زه‌كات له‌و بڕه پاره‌یه ده‌كه‌وێت كه به‌ژداربووانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی گوندی كۆری وه‌ریان گرتۆته‌وه؟
فه‌توایه‌كه له پێنج خاڵ پێكهاتووه‌و له به‌شێكیدا هاتووه: ئه‌و بڕه پاره‌ی كه دراوه به كۆمپانیا وه‌ك قیستی یه‌كه‌م له موڵكیه‌تی كڕیاره‌كه ده‌رچووه‌و زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت.
له‌به‌شێكی تری هاتووه: گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیا‌و هاوڵاتیانی له‌م چه‌شنه‌ی گرێبه‌سته‌ی گوندی كۆری له‌شاری هه‌ولێر له جۆری گرێبه‌ستی (استصناع) واته (بهدورستدان)، بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌ی كه له قیستی یه‌كه‌مدا دراوه قه‌رز نه‌بووه هه‌تا زه‌كاتی لێ بدرێت.
بۆ بینینی ده‌قی فه‌توایه‌كه ده‌توانن كلیك له‌سه ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26520 |