ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی به‌ڕیتانی بڵاویان كرده‌وه: (لۆرین بۆس) كه ده‌كاته خوشكی خێزانی (تۆنی بلێر)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری به‌ڕیتانیا موسڵمان بووه.
له دیدارێكدا كه رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میل)ی به‌ڕیتانی له ژماره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 24/10/2010 بڵاویكردۆته‌وه، (بۆس) كه ئێستا په‌یامنێره له كه‌ناڵی (پرێس تی ڤی) ئێرانی، راشكاوانه باس له موسڵمان بوون‌و، ئاسوده‌یی رۆحی خۆی ده‌كات.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا هاتووه: ماوه‌ی 6 هه‌فته‌یه موسڵمانبوونی خۆم له ئێران ڕاگه‌یاندووه‌و، حیجاب دهپۆشمو نوێژ ده‌كه‌م‌و له هاتوچۆی مزگه‌وتیش بهردهواممو، 45 رۆژیش ده‌بێ ئاره‌قم نه‌خواردۆته‌وه.
(بۆس) كه ئێستا ته‌مه‌نی 43 ساڵه، دوای سه‌ردانی كردنی زۆرێك له وڵاتانی موسڵمانان، وه‌ك په‌یامنێر یان بۆ كاری خێرخوازی، له (قوم) له مه‌زارگه‌ی فاتیمه‌ی كچی موسای كوڕی جه‌عفه‌ری كازم (خوا لێیان رازی بێت) موسڵمان بووه، ئێستا له به‌ریتانیا داده‌نیشێت.
له وته‌كانیدا ئه‌وه‌یشی دوپات كردۆته‌وه: كه گۆشتی به‌راز ناخوات‌و، له‌وه‌ته‌ی موسڵمانیش بووه تا ئێستا 60 په‌ڕی له قوڕئانی پیرۆز خوێندووه.
شایانی باسه: كه (لۆرین بۆس) كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری وڵاتی بهڕیتانیایهو، كچی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مایی (تۆنی بۆس)هو، خوشكی خێزانی (تۆنی بلێر)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری به‌ڕیتانیایه.
|