یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاستەی خانەوادەی شێخ عەزیز شوشی دەکات

شەوی رابردوو ۲٦-۲۷ی٦ی۲٠۱۹ زاناو کەسایەتی دیاری دەڤەری ئاکرێ و بادینان مامۆستا شێخ عەزیز شوشی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەڕێزی مەرحوم شێخ عەزیز شوشی


بەداخەوە هەواڵی کەسایەتی و زاناو عاریف و خواناس مامۆستا (شێخ عەزیز شوشی)مان پێگەیشت، کە بەدریژایی تەمەنی لە خزمەت ئیسلام و موسڵمانان و تەدریس و تەریقەت و خاوەن هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە، وەک کەسایەتیەکی دیاری کۆمەلایەتی جێدەستی لەخزمەتکردن و ئاشتەوایی و پرسە کۆمەڵایەتیەکان هەبووە، هاوکات جەنابیان ئەندامی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان- خولی رابردوو بووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و زانایان و کەس و کارو خانەوادەو دۆستانی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە ماڵباتی ببەخشێت و جێگەو مەئوای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین و فیردەوسی ئەعلا بێت.


 


انا لله وانا الیه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


۲۷ی٦ی۲٠۱۹