بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە مامۆستا مەلا عبدالله کەلاری دەکات

شەوی رابردوو ۲9-30ی٦ی۲٠۱۹ زاناو کەسایەتی دیاری دەڤەری گەرمیان و کەلار مامۆستا مەلا حسن کەلاری باوکی مامۆستا مەلا عبدالله کەلاری کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا مەلا عبدالله کەلاری


بەداخەوە هەواڵی کەسایەتی و زاناو عاریف و خواناس مامۆستا (مەلا حسن کەلاری) باوکی بەرێزتانمان پێگەیشت، کە بەدریژایی تەمەنی لە خزمەت ئیسلام و موسڵمانان بووەو خاوەن هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە، وەک کەسایەتیەکی دیاری کۆمەلایەتی جێدەستی لەخزمەتکردن و ئاشتەوایی و پرسە کۆمەڵایەتیەکان هەبووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و زانایان و کەس و کارو خانەوادەو دۆستانی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە ماڵباتی ببەخشێت و جێگەو مەئوای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین و فیردەوسی ئەعلا بێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


30ی٦ی۲٠۱۹