ئه‌مرۆ 3ی7ی2019 به ئاماده‌بوونی سهرۆكو جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌گای سه‌ره‌كی‌و له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای شرۆڤه‌و ئاماژه بۆ هه‌لومه‌رجه ناوخۆییه‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی كار‌و چالاكی یه‌كێتی زانایان له ته‌واوی كوردستان خسته‌ڕوو، دواتر چه‌ند پرس‌و بابه‌تێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست قسه‌و باسیان له‌باره‌وه كرا.
ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه په‌یوه‌ست بوون به پرسی ناسنامه‌ی ئه‌ندامان به‌پێی رێنمایی پێویست‌و دیراسهكی ورد‌و لێژنه‌ی تایبه‌ته‌وه، له‌و باره‌وه بڕیاری گرنگ‌و په‌یوه‌ست ده‌ركرا.
هه‌روه‌ها بابه‌تی راگهیاندنو چۆنیه‌تی كاراكردن‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی راگه‌یاندنی لق‌و ناچه‌كانی یه‌كێتی زانایان ته‌ورێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌م باره‌وه دوای ههڵسهنگاندنو ته‌ئكید كردنه‌وه‌ی له جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ كرایه‌وه‌و به‌رپرسی لقه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپێردران، كه راگه‌یاندنی لقه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك‌و له‌چوارچێوه‌ی پیشهییو پاراستنی بنه‌ماكانی راگه‌یاندن رێك بخه‌نه‌وه.
دواتر قسه‌و باس له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی خولی زانستی‌و رۆشنبیری وه‌ك پێویستیه‌كی پیشهییو رێكخراوه‌یی جه‌ختی لێ كرایه‌وه، كه پێویسته لقه‌كان بۆ مامۆستایانی سنووری خۆیان به به‌رده‌وامی ئه‌نجامی بده‌ن.
بابه‌تی رێكخستن‌و پێداچوونه‌وه‌ی فه‌تواو كۆنترۆڵكردنی فه‌توای نادروست‌و پاراستنی پێگه‌و سه‌نگی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه بوو، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیار وایه رێكاری پێویست‌و گونجاو ئه‌نجام بدرێت.
له‌دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه باس له زه‌روره‌تی دانانی پرۆژه‌یه‌كی هاوچهرخو پوخت‌و گونجاو تایبه‌ت به ژایاندنهوهو كاراكردنهوهو بایه‌خدانی پتری حوجره‌و مه‌دره‌سه ئه‌هلیه‌كانی خوێندنی زانسته شه‌رعیه‌كان كرایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌ست یه‌كێتی زانایان پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی تێر‌و ته‌سه‌لی دهبێتو بهوردیو لهئاستیو باڵا‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بێت بۆ جێگیركردنی پرۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌و بواره‌و، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه كه یه‌كێتی زانایان به هه‌موو توانایه‌ك ئه‌و هه‌نگاوه به ئه‌وله‌ویه‌تی كارنامه‌ی خۆی داده‌نێت.
دواتر چه‌ند پرس‌و بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ست به یه‌كێتی زانایان‌و ره‌وشی ئایینی‌و خزمه‌تی زانایان‌و به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری كار‌و هه‌نگاوه‌كان قسه‌و باسیان له‌باره‌وه كرا. |