ئه‌مرۆ 9ی7ی2019 به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی زانایانی عیراق كه پێكهاتبوو له به‌رێزان د. محمود عبدالعزیز ئه‌لعانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانایانی عیراق‌و د. منیر ئه‌لعوبه‌یدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن.
له دانیشتنێكی دۆستانه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاو پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و مهزههبیو هه‌ماهه‌نگی پتر بۆ خزمه‌تی نێوان زانایانی كورد‌و عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندی زانایانی عیراق رۆڵی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و زانایانی كوردی به‌رز نرخاند، كهفاكتهری ههماههنگیو په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌و دۆستانه‌ی نێوان زانایانی كورد‌و عه‌ره‌بن.
له ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه پێویسته هه‌مووان له‌پێناو بیری میانڕه‌وی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كار بكهنو به گوتار‌و هه‌ڵوێستی برایانه رووبه‌ڕووی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان ببنه‌وه.
شیاوی باسه به‌رێز مامۆستا مه‌لا ئازاد كه‌ركوكی به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان له‌و دانیشتنه به‌ژدار بوو. |