به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان پڕ به دڵ پیرۆزبایی كابینه‌ی تازه له به‌رێزتان‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خواز ین.
هیوادارین پێكهێنانی حكومه‌تی تازه ببێته فاكته‌ری سهقامگیریو حوكڕانیهكی باش‌و خزمه‌تگوزار، كه له‌ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان‌و خهباتو قوربانی دانی گه‌له‌كه‌مان بێت.
ئه‌و كابینه تازه‌یه به‌هه‌موو رهههندو مههامهكانیهوه به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌و مێژوویی‌و هه‌ستیاری هه‌یه، ده‌خوازین له خزمه‌تكردن‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و بیری توندڕهویو ریشه‌كێشی گهندهڵیو نادادپهروهریو نه‌هێشتنی كهمو كوڕیه‌كان جێده‌ستی دیار بێت‌و به ئه‌زموون وه‌رگرتن له رابردوو و ئه‌جێنداو رووئیابینی تازه‌و هاوچه‌رخانه زه‌مینه‌یه‌كی گهشو ئومێدبه‌خش بێنێته كایه‌وه.
له‌هه‌مان كات ئێمه وه‌كو زانایانی ئایینی چاوه‌ڕوانی زۆرمان هه‌یه له‌و حكومه‌ته، كه بتوانێ له‌چوارچێوه‌ی به‌های به‌رزی مرۆیی‌و رێزگرتن له ئایین‌و ئاینزاكان به‌تایبه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی خه‌مخۆرێكی جددی بێت‌و پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌به‌رچاو بگرێت.
گرنگه تیمی تازه‌ی ئه‌و كابینه‌یه به رۆحیه‌تێكی ماندونهناسانهو فراوان‌و وردبینانه‌و به به‌رنامه‌ی چڕ‌و پڕ‌و دوور له ده‌مارگیری ته‌سكی حزبایه‌تی خزمه‌ت بكات‌و ببێته حكومه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی‌و له‌ئاست خواست‌و ویستی كوردستانیان بێت.
جارێكی تر پیرۆزبایی له به‌رێزتان ده‌كه ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك بێت
د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتگی
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
10ی7ی2019 |