رۆژی 11ی7ی2019 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به ئاماژه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 2ی7ی2019 و بهداواچوونو شرۆڤه‌كردنی بابه‌تی حوكمی زه‌كاتی جوتیاران كه له لای حكومه‌تی عیراقی ماوه‌ته‌وه فه‌توایه‌كی له‌و باره‌وه ده‌ركرد.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و هات كه هه‌ندێك له هاوڵاتیان پرسیاریان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كردووه سه‌باره‌ت به زه‌كاتی ئه‌و گه‌نمانه‌ی كه له ساڵانی رابردوو ته‌سلیمی سایلۆكانیان كردووه‌و حكومه‌تی عیراقی پاره‌كانیانی زه‌وت كردووه‌و چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ر تێپه‌ڕیوه، ئاخۆ زه‌كاتی یه‌ك ساڵی لێ بده‌ن یان هه‌موو ساڵه‌كان؟
له‌و باره‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا روونكردنه‌وه‌ی شهرعیو پێویستی سه‌باره‌ت به‌و پرسه راگه‌یاندووه‌و به به‌ڵگه‌وه شرۆڤه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه.
بۆ بینینی ده‌قی فه‌توایه‌كه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26523 |