رۆژی (25/10/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه سهرۆكو جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، به وردی تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌كه‌وه هه‌موو لقه‌كان یهكدیكه بناسن، له‌لایه‌كی دیكه‌ش رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی زانایان تووند‌و تۆڵ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه رێكخراوێكی چوست‌و چالاك‌و كاریگه‌ر بێت، له خزمه‌تكردن به زانایان‌و، له گۆڕه‌پانی كار‌و چالاكیهكان.
بۆ ئه‌مه‌ش به وردی باس له گرنگترین ئه‌و هێڵه گشتیانه كرا، كه پێویسته لقه‌كان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی چۆن بتواندرێت، كاره‌كانی ئه‌و لقانه كاری چالاك‌و جددی بن‌و، باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی دیكه ببه‌ستن.
|