ئه‌میر خالد ئه‌لفه‌یسه‌ڵ ئه‌میری ناوچه‌ی مه‌ككه شه‌ش مانگ مۆڵه‌ت ده‌داته سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رۆك شاره‌وانی و به‌رپرسانی حكومی ناوچه‌كه‌ی تا هه‌موو ئه‌و ناوه بیانیانه‌ی له‌سه‌ر تابلۆی دوكان و بازار و هۆلچ و باخچه و قوتابخانه و هه‌موو شوێنه حكومی و ئه‌هلی و شوێنه گشتیه‌كان هه‌یه بیگۆڕن به ناوی عه‌ره‌بی.
ئه‌م بریاره‌ی ئه‌میری ناوچه‌ی مه‌ككه كه سێیه‌م گه‌وره به‌رپرسی حكومه‌تی سعودیه دوای به‌شداریكردنی بوو له مولته‌قای هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی مه‌ككه له‌به‌رواری 9/10/2010كه لههۆلێكی شاری مه‌ككه به‌رێوه‌چوو به ناوی(ماربیا) كه ناوێكی ئه‌مریكیه و سه‌رمایه‌دارێكی سعودی ئه‌م ناوه‌ی بۆ هۆڵه‌كه داناوه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی عوكاز ی سعودی كه له‌ژماره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 11/10/2010بڵاوكراوه‌ته‌وه دوای بینینی تابلۆی ئه‌م هۆڵه ئه‌میری ناوچه‌ی مه‌ككه بڕیاریدا هیچ ناوێكی غه‌یره عه‌ره‌بی له‌سنووری ناوچه‌ی مه‌ككه نه‌مێنێت و سزای توند به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌شدا ده‌سه‌پێنرێت كه دوای ئه‌و ماوه‌یه ناوی غه‌یره عه‌ره‌بی ده‌هێڵنه‌وه،
له‌سنووری (ناوچه‌ی مه‌ككه )به‌سه‌دان مۆڵ و بازار و دوكان و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و ته‌نانه‌ت مزگه‌وتیش هه‌یه كه ناوه‌كه‌ی عه‌ره‌بی نیه و به‌پێی بریاره‌كه‌ی ئه‌میری مه‌ككه ده‌بێ ئه‌وانه‌ش بكرێن به‌ناوی عه‌ره‌بی.
شایانی باسه زیاتر له 2000مزگه‌وت له‌كوردستاندا ناوی عه‌ره‌بی نراوه و ساڵی 2007وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ گۆڕینی ناوی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه ناوه‌كانیان عه‌ره‌بیه یاخود ناوێكی شایسته به‌پیرۆزیی مزگه‌وت نیه ،به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیفی له‌لای هه‌ندێ له‌مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لێكهوتهوه و پێشوازیان لێنه‌كرد، ئاخۆ به بریاری ته‌عریبكردنی ناوچه‌ی مه‌ككه چی ده‌ڵێن؟!. |