رۆژی 11ی7ی2019 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گفتوگۆیه‌كی تێر‌و تهسهلو به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌و رای زانایانی فیقهی ئیسلامی‌و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت، سه‌باره‌ت به‌حوكمی وه‌رگرتنی پاره له بری حه‌واڵه‌كردن فه‌توایه‌كی تایبه‌تی ده‌ركرد، كه ماوه‌یه‌كه لای به‌شێكی هاوڵاتیان جێی پرسیاره.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ده‌ڵێت: به‌پێی زانیاری ئێمه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی تازه‌یه‌و جگه له عیراق له هیچ وڵاتێكی تری دونیا ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه بوونی نیه، بۆیه پێویستی كرد كه حوكم‌و فه‌توای له‌سه‌ر بدات.
به‌پێی ناوه‌رۆكی ئه‌م فه‌توایه بێت، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ ئه‌و پرسه كردووه‌و، په‌یوه‌ندی به چه‌ندین نووسینگه‌ی حه‌واڵه‌و به‌رپرسانی وه‌زراه‌تی دارایی عیراق‌و پسپۆڕانی ئابووری كردووه، تا سه‌رچاوه‌و هۆكاری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی لا روون بۆته‌وه.
له به‌شێكی فه‌توایه‌كه هاتووه: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان بپارێزن له وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌و مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره نوسینگانه نه‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ته‌واوی سه‌باره‌ت به شێوازی ئه‌و حهواڵهكردنه خستۆته ڕوو، دواجار له سێ خاڵدا حوكمی ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
بۆ بینینی ده‌قی فه‌توایه‌كه ده‌توانن كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=158&scheme= |