به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان د. عیرفان رشید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌زیز خه‌زنه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌شداریان له (40 ) ـــه‌مین خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئورده‌ن كرد.
ئیمرۆ 14/7/2019 له شانشینی ئورده‌ن كاره‌كانی 40ــه‌مین خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ئه‌و وڵاته به‌رێوه‌چوو، له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه كه وه‌زیری ئه‌وقافی ئورده‌نی و موفتی گشتی ئوردهنو نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له ولاتانی ( تونس، سودان، مه‌غریب، فه‌له‌ستین، روسیا، ألبانیا، بوسنه و هرسك) ئامادهبوونو له‌مه‌راسیمی ده‌سپێكدا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران.
به‌رێز د. عیرفان رشید به نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئاینی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر رۆلی دام وده‌زگاكانی ئاینی كوردستان له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بیری توندڕهوییو ئاماژه‌ی به رۆلی دیاری یه‌كێتی زانایان دا له بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایهتیو پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی میانره‌وی، وه هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر رۆلی دیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانرهوهیو شێوازی ئامادهكردنو ده‌ركردنی فه‌توا له هه‌رێمدا، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ی به رۆلی حوجره‌كانی كوردستان كرد له پێگه‌یاندنی مه‌لای كورد‌و شێوازی پێگه‌یشتنی قوتابیانی ئاینی له حوجرهكانداو داواشی له نوێنه‌ری وڵاتان كرد كه زیاتر پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بكرێت‌و كاریگه‌ریان هه‌بێت له سه‌ر بریاری سیاسی وڵاته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ دۆخی كورد نهكرێتو بانگهێشتی كردن بۆ سه‌ردانی كردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌م پێشڤه‌چوونه ئاینیه له هه‌رێم ببێنن.
شایه‌نی باسه كه‌وا به پێی رێكه‌وتنێك له نیوان یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئورده‌ن ساڵانه 2 جار له سه‌ر ئاستی دام‌و ده‌زگا ئاینیه‌كانی جیهان ئه‌م جۆره خولانه ده‌كرێنه‌وه‌و یه‌كێتی زانایانیش به نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئاینی كوردستان به‌ژداری تێدا ده‌كات. |