له پێناو خزمه‌تی حاجیان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی سه‌فه‌ری حهجو ئاسانكاری پرۆسه‌كه، یه‌كێتی زانایان داوایه‌كی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی فیزای حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی موفتی سعودیه كرد‌و له وڵامدا وڵاتی سعودیه داواكه‌ی په‌سند كرد‌و بڕیار درا له‌هه‌ولێر فیزای حاجیان لێ بدرێت.
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی 12ی7ی2019 سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی شێخ عبدالعزیز ئال شێخ موفتی وڵاتی سعودیه كرد، له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی داوای یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به كارئاسانی بۆ وه‌رگرتنی فیزه‌ی حاجیان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و داوایه دوای ئه‌وه هات شاندێكی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له به‌رێزان د. عومه‌ر حسن مرۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و د. حسن محمد پشده‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له 13ی12ی2018 به‌ژداریان كرد له كۆنگره‌ی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی له وڵاتی سعودیه‌و له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا به فه‌رمی داواییهكیان ئاراسته‌ی موفتی سعودیه كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رێز د.محمد عبدالكریم ئه‌لعیسا سه‌رۆكی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامیش گفتوگۆیان كرد‌و یه‌كێ له داواكان ئه‌وه بوو، كه وڵاتی سعودیه هاوكار بێ وه‌ك كارئاسانی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ بدات فیزای حاجیان له هه‌رێم دابین بكات‌و چیتر پاسپۆرته‌كان ره‌وانه‌ی وڵاتی ئورده‌ن نه‌كرێن.
شایه‌نی گوتنه پێشتر فیزه‌ی حاجیانی كوردستان له وڵاتی ئورده‌ن لێ ده‌درا، كه ئه‌مه‌ش له‌رووی كات‌و خهرجیو ئه‌ركه‌وه بارگرانی بۆ كوردستان دروست كردبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و فیزهیه له كوردستان لێ دهدرێتو كارئاسانی‌و هه‌نگاوێكی گرنگه‌و ده‌بێ له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی ئهوقافو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێم ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرن‌و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج له كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه. |