شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
شه‌وی 25-26/10/2010 مامۆستا مه‌لا ته‌ها قادر خدر، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی گوندی سه‌رنه‌وسی ناحیه‌ی وه‌رتێ كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبێت ساڵی 1950 له دایكبووه و دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی كاری مه‌لایه‌تی له ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌نجام داوه و كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیار بووه.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران نوێنه‌ری لقی سۆرانی یه‌كێتی زانیان و نوێنه‌رانی داموده‌زگاكانی ناوچه‌كه و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له گۆڕستانی گوندی سه‌رنه‌وس به خاك سپێردرا.
|