به فه‌رمانێكی فه‌رمی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له 10ی7ی2019 وتهبێژو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كران.
به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه هه‌ر یه‌ك له به‌رێز د. عیرفان ره‌شید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕێز د. حسن محمد پشده‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه باڵای فه‌توا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری كراون.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: ئاماژه به كۆنووسی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له 2ی7ی2019 بڕیارماندا به:
یه‌كه‌م: ده‌ست نیشانكردنی به‌رێز (د. عیرفان ره‌شید شه‌ریف) به وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: ده‌ست نیشانكردنی به‌رێز (د. حسن محمد ابراهیم پشده‌ری) به بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان.
شایه‌تی گوتنه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌شێكی گرنگی یه‌كێتی زانایانه‌و له 13 ئه‌ندام پێك دێت، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌تواش وه‌ك وتهبێژو بڕیارده‌ر كارئاسانی زیاتر ده‌كات بۆ رێكخستن‌و رێڕه‌وی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان. |