رۆژی دووشەممە بەرواری 15ى7ى2019وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان کەپێکهاتبون لەبەڕێزان مامۆستا عبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا فلاح و مامۆستا محمد دێکۆنی و مامۆستا غالب کارگێڕانی لق سەردانی یاریدەدەریی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بۆ قەزاو ناحیەکان یان کرد بەمەبەستی هەماهەنگی نێوانیان و لەنزیکەوە ئاگادار بون لە یەکتری ..
لەلایەن بەڕێزان( عقید کمال فتاح محمد) یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بۆ قەزاو ناحیەکان و بەڕێز( ڕائد ٲکبر حیدر) زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێکرا بەڵێنیان دا پێکەوە خزمەتی هاو وڵاتیانی ناچەکە بکەن .
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا وێرای بەرزنرخاندنی رۆڵی زانایانی ئایینی، جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوو لا کرایەوە لەپێناو بەرەو پێشبردنێ رەوشی ئارامی شارەکەو هاولاتیان. |