دوای ده‌ست به‌كار بوونی مامۆستا مه‌لا سه‌عید وه‌ك به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دام‌و ده‌زگا حكومی‌و حزبی‌و مه‌ده‌نی سنوره‌كه به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی باره‌گای لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانیان كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندێكی لقی شێخان به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا سه‌عید به‌رپرسی لق‌و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی لق سه‌ردانی به‌رێز ماۆمستا مه‌لا عبدی بركاتیان كرد‌و له دانیشتنێكدا سوپاسی ههوڵو ماندووبوونی كرا له ماوه‌ی كاركردنی وه‌ك به‌رپرسی لقی شێخان له‌خولی رابردووه.
هه‌روه‌ها رۆژی 15ی7ی2019 بهرپرسو كارگێرانی لق به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاگاداربوون له ره‌وشی خولی هاوینه‌ی قورئان خوێندن سه‌ردانی مزگه‌وتی عومه‌ری كوری خهتابیان كرد له شێخان.
شایه‌نی باسه وێڕای كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ مامۆستایان، چه‌ندین دیدار‌و سه‌ردانی تریان له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجام داوه. |