ئه‌مرۆ 17ی7ی2019 به‌رێز دكتۆر عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون، هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی ئایینی سنوری پارێزگای دهۆكو شاری زاخۆی به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی دهوكی كرد‌و به‌گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا رێبه‌ر نێروه‌یی پێشوازی كرا‌و له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی زانایان وێڕای پیرۆزبایی هیوای خواست رۆڵی خۆی ببینێ له خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئایینی‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان‌و خزمه‌تی ره‌وشی ئایینی له ده‌ڤه‌ره‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی دهۆك خۆشحاڵی خۆی دهربڕیو گوتیشی پشتگیری‌و هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ئێوه بۆ من شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌و دڵنیاتان ده‌كه‌م به‌و په‌ڕی توانام له‌خزمه‌تی مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی دادهبمو رۆڵی ئێوه‌ش له‌خزمه‌تی زانایان‌و كوردستان به‌رز ده‌نرخێنم.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له دانیشتنێكدا جه‌خت له ههڵوێستو هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرا‌و رۆڵی زانایانی ئایینی له‌و سنوره به‌رز نرخاند.
پاشان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی شاری زاخۆی كرد‌و له ده‌سپێكدا لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌لایه‌ن شێخ ممدوح شێخ جه‌بار به‌رپرسی لق‌و كارگێڕ‌و ستافی لقه‌وه به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازی لێ كرا‌و، دواتر سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی زاخۆی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف پێشوازی لێ كرا‌و كۆمه‌لێك باس‌و پێشهات به‌تایبه‌ت پێویستی ههماههنگیو كاری پێكه‌وه‌یی نێوان ئهوقافو یه‌كێتی زانایان قسه‌ی له‌باره‌وه كرا.
پاشان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی 8ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد‌و له لایه‌ن صالح حیده‌ر به‌رپرسی لق به وهكایهتو ژماره‌یه‌ك كارگێڕی لق پێشوازی كرا‌و ته‌ئكید له رۆڵ‌و خزمه‌تی زانایانی ئایینی كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت له بواری هه‌ستی نهتهوهییو نیشتمانی‌و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه. |