رۆژی ۱۷ی۷ی۲٠۱۹ به ئاماده بوونی به‌ڕێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و شێخ ممدوح شێخ جبار به‌رپرسی لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ‌و پرۆفیسۆر د. له‌زگین سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ‌و قائیمقامی شاره‌كه‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی مه‌راسیمی كۆتایهێنان به خولی رۆشنبیری و زانستی، كه لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان به‌هه‌ماهه‌نگی فاكه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی زاخۆ بۆ 50 وتاربێژی سنووره‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ سازدابوو به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا وتاری به‌خێرهاتن له لایه‌ن به‌رێز شێخ ممدوح حه‌مدی خوێنداریه‌وه، دواتر وتاری ئه‌وقافی زاخۆ له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا سعید عبدالرحمن پێشكه‌ش كرا‌و، ئینجا شوان شێخۆ به‌رپرسی جه‌ماوه‌ریه‌كانی لقی 8ی پ.د.ك وتارێكی خوێَندهوه، پاشان سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ به‌رێز پرۆفیسۆر د. له‌زگین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
له ته‌واوی وتاره‌كان رۆڵی زانایانی ئایینی له شۆڕش‌و بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی بهرچاوخراو هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایانی به ئیجابی بۆ خزمه‌تی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی هاته نیشاندان‌و گرنگی خوله‌كه‌و پێویستی هۆشیاری مامۆستایانی ئایینی له پرس‌و بابه‌ته ههنووكهییهكانو رۆڵی زانایانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و بیری توندڕه‌وی به‌شێكی وته‌كانیان بوو.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه به‌رێز د.عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان‌و زانكۆی زاخۆ و پیرۆزبایی لهبهژداربووان كرد.
له به‌شێكی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: بایه‌خدان به گوتاری ئایینی بۆ خزمه‌تی زیاتر‌و باشتر ئه‌ركێكی گرنگه‌و ده‌بێ زانایان به‌و په‌ڕی به‌رپرسیارێتی بایه‌خی پێ بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته پێگه‌و تایبه‌تمه‌ندی كوردستان له‌به‌رچاو بگرین به په‌یامی میانڕه‌وی و پێكه‌وه‌ژیان‌و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتهواییو دوور له توندڕه‌وی كوردستان بپارێزین.
گوتیشی: زانایانی زاخۆ رۆڵێكی گه‌وره‌و نمونه‌یه‌كی جوانی مێژوویی تۆمار كردوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و بیری توندڕهویو پێكه‌وه‌ژیان‌و هاوكاری كردنی ئاواره‌كان.
سه‌رۆكی زانایان گوتیشی: قۆناغه‌كه هه‌ستیاره‌و ده‌بێ هه‌مووان هاوكارو پشتیوان بین بۆ سه‌رخستنی كوردستان، چونكه له رابردوو زانایان رۆڵیان هه‌بوو ئێستا چاوه‌ڕوانی زیاترمان لێیان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: كه پێویسته به ره‌خنه‌ی بیاتنانهر خزمه‌ت بكه‌ین و ته‌فسیری واقعی‌و مه‌نتیقی له‌به‌رچاوو بگرین بۆ پێشهاتو ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌ممان. |