ئه‌مرۆ 20ی7ی2019 زانای خواناس‌و زانستدۆستو كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێرو كوردستان مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن ماستاوه‌یی دوای ململانێیه‌كی زۆر‌و درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
به‌و بۆنه‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی جه‌نابی مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی به‌رێزی مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن ماستاوه‌یی
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی زانا‌و خواناس‌و مودهریسو كه‌سایه‌تی مامۆستا (مه‌لا عبدالرحمن ماستاوه‌یی)مان پێگه‌یشت.
كه ساڵانێكه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی كوردستان جێده‌ستی له خزمه‌تكردنی زانستی شهرعیو پێگه‌یاندنی مامۆستای ئایینی‌و خزمه‌تی قورئان‌و مزگهوتو مینبهرو خه‌ڵكی دیندار دیار‌و به‌رچاوو بووه، تا ئێستا ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بڕوانامه‌ی زانستیان وه‌رگرتووه‌و له‌مزگه‌وته‌كانی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مامۆستا زاهیدو عاریف‌و دیندارو حافیزولقوڕئان بووه‌و كه‌سێكی له‌سه‌رخۆو دانا‌و به‌رێزو دڵپاك‌و دڵسۆز‌و ساده بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و زانایانی ئایینی‌و ته‌واوی ماڵباته به‌رێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، له‌خوای گه‌وره داواكارین سه‌برو ئارامی به ئێوه ببهخشێتو مامۆستای خوا لێخۆشبووش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات‌و جێگه‌ی فیرده‌وسی ئه‌علا بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20ی7ی29019 |