بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی رەوشی تەندروستی لقی پشدەری یەکێتی زانایان بەژداری کۆبوونەوەیەک دەکات

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠١٩/٧/١٨ بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لقی پشدەری یەکیەتی زانایان بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەت بە کەرتی تەندروستی کرد کە تیایدا هەر یەک لە بەڕێزان دکتۆر هیوا محمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و بەڕێز بەکر بایز قائممقامی قەزای پشدەر و نوێنەری ئەوقاف و لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەڵادزێ و ئیدارەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ ئامادە بوون. کە تیایدا بڕیاردرا:


١.لە بەرواری ٢٠١٩/٩/١ سیستەمی احالە جێبەجێ بکرێت و لەو بەروارە بەدواوە پێویستە هەر نەخۆشێک سەردانی ڕاوێژکاری بەیانیان دەکات وەرەقەی ڕەوانەکردن (احالە) ی پێبێت.


٢.کاتی سەردانی کردنی نەخۆش دیاری کرا کە ڕۆژانە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆش بکەن لە کاتژمێر ٣ بۆ ٦ ی دوای نیوەڕۆ,بەدەر لەوکاتە ڕێگا بە سەردانی کردنی نەخۆش نادرێت.