رۆژی 23ی7ی2019 ناوه‌ندی چالاكی‌و پێگه‌یاندنی لاوانی چۆمان به به‌ژداری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی‌و حكومی‌و گه‌نجانی سنووره‌كه، سیمینارێكی تایبه‌ت به پرسی ژینگه‌پارێزی و سیسته‌می سهلامهتیوو بەرگری هاوڵاتیان ساز كرد.
سیمیناره‌كه بۆ هه‌ریه‌كه له مه‌لا عبدالله شێركاوه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و رائید كاروان میراوده‌لی به‌رپرسی هونهریو راوێژكار‌و ئه‌فسه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران‌و كاك هه‌ژار ئێدلبی سه‌رۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگه رێكخرا بوو.
له‌و سیمیناره به تێر‌و ته‌سه‌لی تیشك خرایه سه‌ر پرسی ژینگه له روانگه‌ی ئیسلام‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و رێنمایی‌و رێكاره گرنگانه خرانه روو كه ئیسلام وه‌ك چاره‌سه‌رو هۆشیاریو بایه‌خدان به پرسی ژینگه باسی لێوه كردووه، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی پارێزگاری لێكردن‌و یاسا‌و هۆشیاریو سیسته‌می سه‌لامه‌تی به‌رگری شارستانی‌و خۆپاراستن‌و ئاماری خنكان‌و كاره‌ساته سروشتیهكانو چۆنیه‌تی پاراستنی ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه. |