ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی راسته‌قینه‌ی زانای موسڵمانه‌و ههمیشی مێژوو گه‌واهی ئه‌و راستیه‌ی داوه‌و زانای پڕ بوو له عیلم‌و كارامه به زانسته‌كه‌ی، دانه‌بڕاوه له پێشه‌نگ بوونی موسڵمان‌و بۆ خۆی به‌ر جه‌سته كه‌ری ڕاو فه‌رمانه‌كانی قوڕئان‌و فه‌رمووده بووه، ئه‌گه‌ر سهردهمێكو له چوار چێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا هه‌ندێك به‌ناو زانا هه‌ڵگری په‌یامی راسته‌قینه‌ی زانایان‌و ئیسلام نه‌بووبن، ئه‌وا له زۆر بواردا كار‌و كه‌سایه‌تی خۆیان خستۆته ژێر پرسیار له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
پێشه‌وا حسه‌نی كۆیله‌كانی شار داوایان لێ كرد، كه له وتاری هه‌ینیدا باس له ئازاد كردنی كۆیله‌كان بكات، تا رزگاریان بێت له چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌وره‌كانیان، حه‌سه‌نی به‌سری چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای خست ئینجا باسی كرد، بوو به جێگه‌ی پرسیار، ئه‌ویش گوتی حه‌زم كرد خۆم كۆیله‌یه‌ك بكڕمو ئازادی بكه‌م، تا وته‌كانم زیاتر كاریگه‌ری هه‌بێت، منیش پاراهم نه‌بوو، ئه‌و ماوه پاره‌م كۆكرده‌وه‌و كارم كرد، ئه‌مه‌یه سه‌رچاوه‌ی كاری زانایان‌و ئیلهام به‌خش، كه پڕاوپڕ له‌گه‌ڵ قوڕئان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به خێرایی سه‌ره‌نج بده‌ینه زانایانی پێشوو، ئه‌وه زۆربه‌یان خاوه‌نی دیوه خان‌و نان‌و سفره‌و وه‌قفی خۆیان بوون، بۆ خۆیان نان‌و رزقی فهقێو مه‌دره‌سه‌كانیان په‌یدا كردووه، وه‌كو مه‌لا فه‌ندی هه‌ولێرو مه‌لا محمدی جه‌لی زاده‌ی كۆیێو مه‌دره‌سه‌ی ئاكرێ‌و خۆرماڵو...
یا وه‌كو زانا‌و رابه‌رێكی رۆحی وه‌كو شێخ عومه‌ر زیائه‌ددینی بیاره، كه به كۆڵی خۆی ئاردو گه‌نمی بۆ فهقێو مه‌دره‌سه بردووه‌و نه‌یهێشتووه ده‌ست لهكهڵاَ پان بكه‌نه‌وه، ئه‌سڵ له كار‌و په‌یامی زانایان، ئهلف هایه، واته پاره بدات به خه‌ڵك‌و خه‌میان لێ هه‌ڵبگرێ، چونكه خۆیان میراتگری حه‌زره‌ت ده‌زانن.
یان سه‌له‌فی صالحی ئۆمه‌تی ئیسلام چۆن بوون له بهخشینو خزمه‌تی نه‌داراندا. ئه‌م سه‌رده‌مه مخابن پێشی زانایانیش خه‌ڵكانی ناپاشیان تێدا دروست بوو، كه كاسبی له‌سه‌ر دین دهكهنو دوكانیان له سه‌ر ئایینه‌كانیان داناوه، جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نیه، كه ئێستاش كه‌سانی وا هه‌بن له پێناو نانی چه‌ورو سهیارو زهویو كورسیدا، ئهلفو بێ له خه‌ڵكی نوێژ نهكهرو دوور له ئایین بكهنو له‌به‌ر ده‌سته‌ڵاتداراندا گه‌وره‌ترین خه‌میان ببێته دونیا‌و مادده.
مه‌لای كورد كاتێك شه‌خسیه‌تی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار‌و له رێزی ئهلف بێ داده‌بێت، كه ئهركو پهیامو گه‌وره‌یی خۆی له یاد بچێته‌وه، وه‌كو دونیاییه‌كان پێشبڕكێ بۆ دونیا بكات، مه‌لا كورد كه هێنده‌ی هه‌بێ پێی بژیێو ده‌ست پان نه‌كاته‌وه، ئیتر ئه‌و پله‌و پایه‌و رێزه مه‌عنه‌ویه زۆره بۆیان، به‌ڵام ئهگهور به شێوازی جوانه‌وه كه‌سانێك هاوكاری كردن، تا لار‌و مل نه‌بێ، ئه‌وه كاری باشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌لا كورد له هه‌ر شارێكدا بۆته رێكخراوێكی خێرخوازی بۆ ده‌وروبه‌ری، رۆژانه له رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینه‌وه، نهخۆشو قه‌رزارو كێشه‌ی هاوسه‌ر گیری له بواری ماددیدا، بار بوویان بۆ دهكرێتو مه‌لا جێگه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه زه‌كات ده‌گات هه‌ژارانه‌وه. ئایا ئه‌مه ئهلف ها نیه چیه؟ چه‌ندین كار‌و پێداویستی كۆمه‌ڵگه ئه‌مرۆ له‌سه‌ر شانی زانایان ئه‌نجام ده‌درێت، بێ هیچ به‌رامبه‌ر، له‌كاتێكدا ئه‌ركی ئه‌وقاف هێنده نیه.
وڵامدانه‌وه ده‌یان پرسیار‌و كێشه‌ی خێزانی كه بابای پارێزه‌ر به ده‌قیقه له نوسینگه‌كه‌ی گوێبیستی ئه‌و جۆره كێشانه‌یان ده‌بێت، چه‌نده جوان بوو لام، مامۆستایه‌كی هاورێم پار ساڵ له‌ناو مزگه‌وت ئاشكرای كردبوو، من ئیدی زهكاتم پێ ناشێ‌و پاره‌تان وه‌رناگرم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ناوی هه‌ژارانی گهرهكتان پێ ده‌ڵێم، ئیتر چه‌ندین ملیۆن پاره له رێگه‌ی ئه‌وه دابه‌ش كرا به‌سه‌ر هه‌ژاراندا كێ ده‌توانێ ئه‌مه بكات، جگه له مه‌لا كورد.
كه‌وا بوو سه‌ردمی ئهلف بێ نه‌ماوه، یان راستر بڵێی هه‌ر نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی هه‌بووه حاڵه‌ت بووه، له راستیدا ئهلف ها بووه، مه‌لا كورد له بێشكه‌وه تا ناو گۆر له‌گه‌ڵ تاكی كوردی دایه‌و ئاراسته‌ی دهكاتو خێری پێ ئاشنا دهكاتو له‌گه‌ڵ كاری چاكه‌و په‌سند.
به‌خشینی كه‌سی مه‌لا له زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان باشتره، مه‌لای كورد ماڵ‌و كات‌و زانست‌و هزرو توانای وه‌كو كانیاوه، كه هه‌میشه خه‌ڵك ئاوی لێ ده‌خواته‌وه، بۆیه هه‌رده‌م ده‌ڵێین: ده‌ستی به‌خشین به‌رزتره له ده‌ستی وه‌رگرو ئهلف ها ببیته سیمای ههموانێ.
* به پێویستم زانی ئه‌و بابه‌ته وه‌كو ئیزافه كردن بۆ بابه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی بنوسم. |