ئه‌مرۆ 24ی7ی2019 به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌ژداری كرد له دانیشتنی زانستی هه‌فتانه‌ی مامۆستایانی سنوری سۆران‌و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
بابه‌تی ئه‌مرۆی دانیشتنه‌كه بریتی بوو له پێگه‌و مێژووی ته‌سه‌وف‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا مصلح سرێشمه‌یی پێشكه‌ش كرا.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر هه‌مان بابهتو كۆمه‌ڵێكی پرسی دیكه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و باسی له گرنگی ته‌سه‌وف‌و كاریگه‌ریه‌كانی كرد‌و گوتی: ته‌سه‌وف بابه‌تێكی گرنگه‌و ئێستاش پێویسته هه‌مووان بایه‌خی پێ بده‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی، چونكه علم‌و ته‌سه‌وف وه‌ك دوانه‌ی یه‌كتر ده‌بنه هه‌وێنی ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌ك، كه گه‌وره زانایانی ئه‌و بواره وه‌ك ئیبن خه‌لدون‌و ئیمامی غه‌زالی رێڕهوهكهیان نه‌خشاندووه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: هه‌تا ته‌سه‌وفی زانستی‌و مه‌نتیقی حوزوری هه‌بوو كۆمه‌ڵگه دوور بوو له توند‌و تیژی‌و ده‌رهاوێشته‌ی خراپ‌و ئاریشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام له‌غیابی ته‌سه‌وف ده‌یه‌ها گرفت‌و پاشه‌كشه‌و هزری تازه سه‌ریان هه‌ڵدا، بۆیه گرنگه ئێستاش ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ته‌سه‌وف ده‌كه‌ن به‌و په‌ڕی ههستیاریو ئه‌دایه‌كی جوانه‌وه بیكه‌ن.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی وه‌ك خوێندنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی كات‌و بابه‌تی وتاری هه‌ینی‌و هۆشیاری له‌مه‌ڕ سۆشیال میدیا‌و پرسی فه‌تواو زه‌روره‌تی پێداچوونه‌وه به مه‌نهه‌جی زانستی‌و زانسته‌كانی شهریعهتو، هه‌روه‌ها رۆڵی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی به‌رز نرخاند‌و ئه‌و جۆره دانیشتنهشی به گرنگ و پێویست وه‌سف كرد‌و هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواست.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز د. پشتیوان سرێشمه‌یی به گه‌رمیه‌وه پێشوازی لێ كرا‌و له دانیشتنێكدا كۆمه‌ڵێك پرس‌و بابه‌ت قسه‌و باس‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا. |