پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/7/2019 له‌باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له به‌ڕێزان بەرێوەبەرانی ئەوقافی (ئاکرێ ، بەردەرەش، شێخان) كرد.
ئه‌مه‌و له دانيشتنێكدا، وێڕاى به‌خێرهێنان؛ به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، گوێى لە سەرنج و پێشنیارەکانى به‌ڕێوه‌به‌رانى هه‌رسێ ئه‌وقافى ناوبراو كرد‌و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى زياترى ڕه‌وشى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى و خزمه‌تكردنى زياترى مزگه‌وت و مامۆستايانى ئايينى كوردستان كرايه‌وه. |