گه‌لی كورد هه‌رله سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خۆری پرشنگدرای ئیسلام، وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی دیكه، ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بهشانازیو ڕووسوریهوه وه‌رگرت، پاشان ئازادكردنو بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام له‌م ناوچه‌یه‌دا، كه‌سانی به‌تواناو زانای گه‌وره بۆ خزمه‌تكردن به‌م ئاینه له ناو كوردا هاتنه مهیدانو بونه ڕه‌مزی ئاین خوازی‌و خزمه‌تگوزار به‌ئاین‌و نه‌ته‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌و ڕێنمایی بۆ خه‌ڵكانی تر، كه‌ئه‌م ئه‌ركه گه‌وره‌یه خرایه ئه‌ستۆی توێژێكی دیاری كرا‌و. پاشان ناوی لێ‌نرا (مه‌لا یا مامۆستا) بویه ده‌م ڕاست‌و پێشه‌نگی خه‌ڵكی...
هه‌ر له‌و ساته‌وه‌خته‌وه زانا‌و مه‌لای كورد زۆر خه‌مخۆرانه ڕۆڵی به‌رچاویان گێڕا....له چاكسازی‌و ڕێنمایی خه‌ڵكی‌و بانگهوازكردنو چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان، خۆیان كرده (وه‌فق) له‌م بواره‌دا هه‌موو ژیانی خۆیان بۆ ئه‌م خزمه‌ته گه‌وره‌یه به‌خشی....
له‌ڕابردودا (مه‌لا)ی كورد له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا ڕۆڵی ئه‌كتیڤی ده‌بینی، هه‌ر له ڕێنمایی خه‌ڵكی‌و دادوهریو چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتهكانو هاندانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ به ده‌ست هێنانی مافی نهتهوهییو نیشتیمانی‌و خۆ كردنه قه‌ڵغان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه ڕویده‌دا...
نامه‌وێت لێره‌دا سه‌ربوردی مێژووی مه‌لای كورد باس بكه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێت ئاماژه به پێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌و به‌خشنده‌یه‌ی بكه‌م، كه ده‌توانم بڵێم ده‌وربه‌ر زۆربه‌ی كات هه‌ست به‌م ڕاستیه ناكه‌ن!
مه‌لایه‌ك ته‌مه‌نی خه‌رج كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌لاو خزمه‌ت به گهلو نیشتمان‌و ئاین بكات، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌رده سهریو بێ لانهییو شاره‌و شار‌و حوجره به حوجره‌ی ئه‌م كوردستانه‌و ژیانی متوازعانهیان هه‌تا مۆڵهتو بڕوانامه‌ی زانستیان له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یان پێ به‌خشراوه ئه‌وجار (مامۆستای مێزه‌ر سپی) دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتن، ئه‌گه‌ر نیمچه ژیانێكی هه‌بێت خێرا لای ده‌وروبه‌ر ده‌بێته جێگه‌ی پرسیار، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ڕهنجو تێكۆشان‌و خزمه‌ته‌كانی مامۆستا(مه‌لا) بكرێت!
دیاره ئه‌مه‌و ڕوبه‌ڕووی دهسهڵاتو ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار ده‌بێته‌وه كه تا ئێستا (ملا) ژیانی شایسته‌و ئابڕومهندانهو پله‌و پایه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌دا دابین كراوه!ٍ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌وروبه‌ر چاوه‌ڕوانی زیاتریان له مه‌لا هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت مامۆستای ئاینی هه‌موو ژیانی ببه‌خشێت به‌ئه‌وان؟! زۆر جار به‌بێ ڕه‌چاوكردنی كات‌و وه‌ختی، به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ودانانی كاتی گونجاو...
له‌هه‌مان كاتدا خه‌ڵكی زۆر جار به‌لایه‌نی شۆخی‌و پێكه‌نینه‌وه باس له مه‌لا ده‌كه‌ن وه ده‌ڵێن ته‌نها (الف بێنه) ی خوێنده‌وه‌و هیچ وه‌خت ناتوانێت بڵێ ئهلف هانی!؟ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه وه‌ك بۆ مه‌لای كورد بریندار كه‌ره، بۆ هه‌ر كه‌سێكه تریش هه‌ر وایه، جێگه‌ی گومانی تیادا نیه هه‌موو خوێنده‌وارێك هه‌ر (ئهلف با)ی ده‌خوێنێت نه‌ك (ئهلف- ها) یانی پیته‌كانی به‌و شێوه‌یه ڕیزكراون، گه‌ر مه‌لای كورد به‌س (ئهلف-با) یا ده‌ڵێن (الف-بێ) ی خوێندووه، ئه‌وه تاوانی خۆی نیه، به‌ڵكو وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ئه‌وه ئه‌ركی حوكمه‌ت‌و ده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه ئاگای له بژێوی مامۆستا‌و زانایانی ئاینی بێت وه‌ك هه‌ر توێژێكی تر!؟
زانا‌و مه‌لای كورد ئه‌توانم بڵێم به‌خشنده‌ترین توێژ بووه، گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ین و گه‌شتێك بهژیانو گوزهرانو شێوازی خوێندن‌و پله‌و پایه‌ی بكه‌ین، ده‌بینین هه‌ر توێژێك كه كار ده‌كات حسابی ته‌واوی بۆ كراوه‌و كاتی بۆ كاركردن سنورداره‌و تا ڕاده‌یه‌ك ژیان‌و گوزه‌رانیشی بۆ دابین كراوه...هه‌روه‌ها ده‌توانن پاش ته‌واو بوونی كاره‌كه‌یان كاری ئازاد بكهنو كه‌سیش نیشانه‌ی پرسیاری لادروست نابێت، پێی ناڵێن (له‌پڕێ بوو به كوڕێ) ؟!
پارێزه‌رێك ده‌توانم بڵێم هه‌ر به ئه‌ندازه‌ی مه‌لایه‌ك ههوڵدهداتو ده‌خوێنێت به‌ڵام ژیان لای ئه‌و پارێزراوترهو كاته‌كانی دیاری كراون، كه‌س بۆی نیه گه‌ر بۆ پرسیارێكی یاسایش بێت بڕواته نوسینگهكهیو بێ مۆڵهتو پسوڵه نه‌بڕێت.
كه‌چی مامۆستا به‌بێ مۆڵهتو هیچ به‌رامبه‌رێك موسڵمانان پرسیاره شهرعیو دینه‌كانی خۆیان ئاڕاسته ده‌كه‌ن، كاتێك پارێزه‌ر له‌وێ نیه یا كاتی نیه یا پشوو ده‌دات كه‌س ناتوانێت ئه‌م شورایه بشكێنێت‌و بڵێت هه‌ر پرسیاره‌كه‌ی ده‌كات، لۆمه‌ش ناكرێت كه‌له بنه‌ڕتدا ئه‌مه‌یان ڕاسته.
ئه‌مه له ڕویه‌كه‌وه پۆزه‌تیڤه كه ده‌روبه‌ر ئه‌وه‌نده متمانه‌یان به مامۆستای ئاینی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌م دونیا جهنجاڵو دژواره‌دا یارمه‌تیان بدات‌و ده‌ستیان بگرێت، به‌ڵام مه‌لا هه‌ندێ جار له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه گرنگی به كاتی پشودان‌و كه‌م كاتی‌و نان خواردن‌و خه‌وتن‌و ..هتد نادرێت ، پشوی لێتێك ده‌درێت ههركهیو هه‌ر كات بێت یاههندێجار شه‌و دره‌نگانێك ئهتواننم بڵێم مه‌گه‌ر دكتۆری ئێشكگری نه‌خۆشخانه‌كان له‌وكاته‌دا خه‌به‌ر بكرێنه‌وه بۆ كه‌سێك كه‌باری ته‌ندروستی خراپ بێت گه‌رنا ئه‌ویش بۆ پێویستی نه‌بێت ڕایان ناچڵه‌كێنن؟!! خۆ ئه‌گه‌ر مامۆستا ئه‌م سنگه فراوان‌و دڵه فراوانه‌ی نه‌بێت هه‌ر زوو (ئهلف- با) كه‌شیان لێ دهسهندهوهو، ده‌یانكرده نوكته‌و چه‌ره‌سی هه‌موو گفتوگۆكان.
دكتۆرێكی به‌ڕێز كاتێك نه‌خۆش ده‌ڕواته لای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌لایه‌تی پسوڵه‌و پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام مامۆستا كێشه‌ی واهه‌یه چه‌ندان دانیشتن‌و كۆبونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌وجار ئه‌نجامێك ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هیلاكیو قاڵبونهی شتێكی ڕه‌مزی وه‌ربگرێت هه‌ندێ جار به‌رامبه‌ر به‌زه‌حمه‌ت وه‌ریده‌گرێت.
زۆرن ئه‌و شتانه‌ی مامۆستا‌و زانای كورد به‌رده‌وام له ژیان‌و كات‌و ساتی زێڕین‌و پشووه‌كانی خۆیان، بگره زۆر جار له‌سه‌ر حسابی ماڵ‌و منداڵ به خشیویانه به كۆمه‌ڵگه‌و گهلو نیشتیمان‌و ئاین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژیانێكی مامناوه‌ندیان بۆ دیاری بكرێت!
به‌م هه‌موو ئهركو هه‌ڵگرتنی باری به‌ر پرسیارێتیه كه‌چی هێشتا پێی ده‌ڵێن( بێنه‌ی خوێندووه نه‌ك هانێ)!! ده‌پرسم كێ به‌خشنده‌تر بوو به زانا كێ سنگ فراوان‌و گیرفان كراوهترو ژیان بهخشندهتربووه ؟ كێ مرۆڤه‌كان ئاشت ده‌كاته‌وه به‌بێ به‌رامبه‌ر جگه له‌زاناو مه‌لای كورد له زانا‌و مه‌لا بۆیه داواده‌كه‌م له زانایان‌و مه‌لایان ئه‌م ڕۆڵه كاریگه‌ره پڕ هه‌ستیاره زۆرتر ده‌رخه‌ن بۆ كۆمه‌ڵگه، كۆمه‌ڵگه‌ش چیتر به‌و شێوازه سه‌یری مه‌لا نه‌كات ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتیشه جێگه‌و پێگه‌ی شایسته بۆ مامۆستاكان دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن خزمه‌ت به‌م كوردستانه خۆشه‌ویسته بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ناتوانن كاری تر بكه‌ن له‌گه‌ڵ كاری ڕێنوماییو مه‌لایه‌تیدا. |