روون‌و ئاشكرایه لای هه‌ر موسڵمانێكی خاوه‌ن ویژدان‌و راستگۆیی، كه نه‌وه‌و سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- پاكترینو چاكترینو خاوێنترینو گوێڕایه‌ڵترین نه‌وه‌و سه‌رده‌م بووه، چۆن وا نابن كه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خودی پێغه‌مبه‌رن -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م پاكی‌و سه‌ربه‌رزیه نه‌بوو وای لێ‌كردن، كه رۆژههڵاتو رۆژئاوای زه‌وی له خه‌وی قوڵی بێئاگاییو نه‌زانی و به‌دره‌وشتی‌و...هتد بێ‌دار بكه‌نه‌وه؟
وایان له به‌نده‌كانی به‌نده كرد، به هه‌موو سهربهرزیهكهوه خوای به‌نده‌كان بپه‌رستن.
له زوڵم‌و زۆری‌و سته‌می رێچكه لار‌و چه‌وته‌كان، بۆ داد‌و راسته‌ڕێی ئیسلام‌و، له ناخۆشی‌و نهخۆشیو تهسكهبهری دونیا، بیانهێننهدهر بۆ فراوانی‌و خۆشی دونیا‌و دوارۆژ هه‌نگاو بنێن.
موسڵمانی خواویست له‌سه‌ریه‌تی ئاگاداری ئاكارو ره‌فتارو ژیاننامه‌ی ئه‌م كهڵهمرۆڤانه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێره‌وی ژیانی هه‌ردوو دونیای خۆی پێ رۆشن بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر له ناو هاوه‌ڵان زۆرتر باس له پیاوان ده‌كرێ، ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئافره‌تان له‌م كاروانه پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته به‌جێ ماون، به‌ڵكو له هه‌ردوو لایه‌نی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی كه‌متر نه‌بوونه له چینی پیاوان.
له ناو ئافره‌تانیش خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر-دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- به‌تایبه‌تی، كه هه‌ڵبژارده‌ی خوای گه‌وره‌ن بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نمونه‌ی به‌ها باڵاكانی له‌خواترسان‌و گوێڕایهلیو زانست‌و داوێن پاكی‌و ره‌وشت بوون، به‌تایبه‌تیش دایكمان عائیشه‌ی كچی گه‌وره‌مان ئه‌بوبه‌كری سدیق -خوای گه‌وره لێی رازی بێ، نه‌فره‌تیش بڕژێنێ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی به‌رامبه‌ری ده‌نوێنن.
بۆ له‌ناو هه‌موویان عائیشه -خوای گه‌وره لێی رازی بێ-
چونكه وه‌ك زانای گه‌وره‌مان ئیبنولقه‌ییم له (جلاْ الافهام) دا ده‌فه‌رموێ: هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، كه خێزانه‌كانی دیكه‌ی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- نیانه، وه‌ك:
1_ خۆشه‌ویسترین كه‌سی پێغه‌مبه‌ر بووه-دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- وه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه: (سُئِل رسولِ الله - صلَّى الله عليه وسلَّم - : أيُّ الناس أحبُّ إليك؟ قال: ((عائِشة))، قيل: فمِن الرِّجال؟ قال: أبوها) البخاري
واته: كه‌سێك پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- گوتی: كێ خۆشه‌ویسترین كه‌سه له‌لات؟ فه‌رمووی: عائیشه. گوتی ئه‌ی له پیاوه‌كان؟ فه‌رمووی: باوكی عائیشه.
2- پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت--جگه له عائیشه -خوای گه‌وره لێی رازی بێ- هیچ كام له خێزانه‌كانی به كچێنیو ته‌مه‌نی بچووكه‌وه نه‌هێناوه، به‌ڵكو زۆربه‌یان به‌ته‌مه‌ن له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ریشه‌وه بوون.
3_ ته‌نها له ناو ماڵ‌و ژوور‌و پێخه‌وی عائیشه‌دا -خوای گه‌وره لێی رازی بێ- وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- نازڵ بووه‌و، له ناو ماڵی هیچ یه‌كێك له خێزانه‌كانی دیكه‌ی نازڵ نه‌بووه.
4_ ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره ئایه‌تی نازڵ كرده سه‌ر پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- و فه‌رمانی دا كه خێزانه‌كانی خۆی له نێوان هه‌ڵبژاردنی دونیا یاخود پێغه‌مبه‌ر سه‌رپشك بكات، پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- به عائیشه‌ی فه‌رموو: (په‌له‌مه‌كه له‌م بڕیارهتو، پرس‌و ڕا بهدایكو باوكت بكه) به‌ڵام ئه‌م گوتی: چۆن ئه‌مه پرس‌و رای ده‌وێ؟ بێگومان من لایه‌نی خوا‌و هه‌ڵبژاردنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرم.
ئینجا دواتر هه‌موو خێزانه‌كانی دیكه‌ی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- وه‌ك ئه‌ویان گوته‌وه.
5_ خوای گه‌وره له‌سه‌رووی حه‌وت ئاسمانه‌وه، شایه‌تی داوێن پاكی داوه‌و، به ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆز تۆماركراوه‌و، تا رۆژی قیامه‌ت موسڵمانان ده‌یخوێننه‌وه‌و، به‌یه‌كه‌وه شایه‌تی درۆ‌و روو ره‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌ڵێنه‌وه، كه بێ رێزیان نواندووه به‌رامبه‌ر به‌م زاته پاكه.
6_ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر -خوا لێیان رازی بێت- دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- له هه‌ر پرسیار‌و پێشهاتێكی شه‌رعی گه‌ر هاتوو گومان‌و كێشه‌یان هه‌بوایه، پرسیان به عائیشه ده‌كرد -خوای گه‌وره لێی رازی بێ.
7_ وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- له ناو ماڵی ئه‌ودا بووه‌و، له رۆژی ئه‌ویشدا بووه، به‌ڵكو سه‌ریشی له‌سه‌ر كۆشی ئه‌و وه‌فاتی كردووه‌و، گۆڕه‌كه‌یشی هه‌ر له‌ناو ماڵی ئه‌ودایه.
8_ فریشته شێوه‌و روخساری عائیشه‌ی -خوای گه‌وره لێی رازی بێ- نیشانی پێغهمبهرداوه -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- به‌ر له‌وه‌ی ببێته خێزانی.
ئه‌مه رووی ژیانیه‌تی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- له‌لایه‌نی پهرستشو عیبادهتیشهوه، هه‌روه‌ك هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر بۆمان ده‌گێڕنه‌وه، كه چۆن خواپه‌رستی كردووه، ئه‌وه‌تا عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر ده‌فه‌رموێ: به‌به‌ر ده‌رگای ماڵی عائیشه دا رۆیشتم، ویستم كه سڵاوی لێبكه‌م، گوێم لێ‌بوو دوعای دهكردو ده‌گریاو ئه‌م ئایه‌ته‌ی دووباره ده‌كرده‌وه: ﴿ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَانَا عَذَابَ السَّمُومِ ﴾ [الطور: 27] راوه‌ستام تا بێ تاقه‌ت بووم، ئینجا چووم بۆ بازار‌و كاروباری خۆم كرد‌و گه‌ڕامه‌وه، گوێم لێیگرت هێشتا هه‌ر دوعای دهكردو ده‌گریا.
له رووی تێگهیشتنو زانین‌و زیرهكیهوهیش، ده‌ریایه‌كی قوڵ‌و بێ ئه‌ندازه گه‌وره‌و كۆتایی بووه، تاوای لێهاتووه هه‌ندێك له زانایان بڵێن: چاره‌گی دین له عائیشه‌وه -خوای گه‌وره لێی رازی بێ- پێمان گه‌یشتووه.
زیاتر له 2000 فه‌رمووده‌ی ریوایه‌ت كردووه، كه ته‌نها ئه‌بو هوڕیڕهو ئیبن عومه‌ر -خوای گه‌وره لێیان رازی بێت- له‌و زیاتریان ریوایه‌ت كردووه.
ئه‌مه جگه له زانستی ته‌ندروستی ئه‌و سه‌رده‌م، كه شاره‌زایه‌كی كارامه بووه‌و، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت-و هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكی دیكه به‌شداری جه‌نگه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ موسڵمانان، بۆ تیماركردنی بریندار‌و، دابین كردنی ده‌رمان بۆ نهخۆشهكانو، ئاوهێنان بۆ له‌شكری موسڵمانان.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: رێزگرتن له ماڵ‌و خانه‌واده‌و خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- رێزگرتنه له ئیسلام‌و خودی پێغه‌مبه‌ر، به‌تایبه‌تیش عائیشه‌ی خێزان‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر-سهڵاتو سه‌لامی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال‌و ئه‌سحابی.
ن: عه‌بدولره‌حمان ئهلتوخی
و: ئه‌میر عهبولسهتار |