سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری31/7/2019وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کەپێک هاتبون لەبەڕێزان مامۆستا عبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا محمد دێکۆنی و مامۆستا فلاح و مامۆستاغالب کارگێڕانی لق بەیاوەری بەڕێزمامۆستا محمد قادر سەردانی مە ڵبەندی یەکی بزوتنەوەی ئیسلامیان کرد. لەلایەن زۆر بەڕێز مامۆستا عمر بەرپرسی مەڵبەندو ژمارەیەک لەکادیرانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکران و لە دانیشتنێکدا کۆمەڵێک پرس و بابەت سەو باسی لێوە کراو لەو نێوەشدا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە خزمەت کردن و گەیاندنی پەیامی ئیسلام و کاری بانگەوازی بەرز نرخێندرا. |