ئەمڕۆ ۱-۸-۲۰۱۹ شاندێکی لقی سۆران بەسەپەرشتی مامۆستا ملاخالید مەلەکی بەرپرسی لق وبەیاوەری کارگێڕانی لقەکەمان و ناوچەکانی سەربەلقمان بەنوێنەرایەتی مامۆستایانی هەرچوار قەزای سۆران و ڕواندوز و چۆمان و مێرگەسۆر سەردانی بەڕێز دکتۆرسامان بەرزنجیی وەزیری تەندروستیان کرد.
سەردانەکە بەمەبەستی پیرۆزبای لەدانیشتنەکەدا باس لەکەموکڕیەکانی تەندروستی لەسنوری هەرچوار قەزاکە کرا جەنابی وەزیر بەلێنی دا کەلەنزیکەوە بەدواداچون بۆ ئیش و کارەکانی تەندروستی لەسنورەکە بکات شاندی لقەکەشمان سوپاس ئەوپێشوازیەی جەنابی وەزیریان کرد. |