ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 6ی8ی2019 مامۆستا مه‌لا كاك ئه‌حمه‌د چۆمانی كۆچی دوایی كرد، به‌و بۆنه‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی به‌رێزی مامۆستا مه‌لا كاك ئه‌حمه‌د چۆمانی
بهداخو كۆستێكی گه‌وره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (مامۆستا مه‌لا كاك ئه‌حمه‌د)مان پێگه‌یشت، كه ده‌كاته برای مامۆستا مه‌لا محمد ئێنه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایان، كه ئه‌م ئێواره‌یه كۆچی دوایی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه دوا مه‌نزڵی خۆی.
مامۆستا وێڕای ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و موسڵمانانی كردووه، له‌هه‌مان كات كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری باڵه‌كایه‌تی‌و چۆمان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر له كاتی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان ئه‌ندامێكی دڵسۆز بووه‌و ماوه‌ی 15 ساڵ به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان‌و پتر له 8 ساڵ ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان بووه‌و خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووه، ههڵوێستو خزمه‌ته‌كانی جێگه‌ی ته‌قدیری یهكێتیهكهماننو له‌ده‌ستدانی كه‌لێنێكی گه‌روه‌یه.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لهخۆمانو مامۆستایانی ئایینی‌و خانه‌واده‌ی به‌رێزی مامۆستا‌و به‌تایبه‌ت مامۆستا مه‌لا محمد ئێنه‌یی ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین به‌میهره‌بانی خۆی به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات‌و سه‌برو ئارامیش بهكهسو كاری ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
6ی8ی2019 |