گومان له‌وه دانییه یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه دیاره‌كانی زانستی سه‌رده‌م و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، بریتی یه له داهێنانی ته‌له‌فۆن و ئامێری مۆبایل، كه نكوڵی له‌سووده زۆره‌كانی ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانیشی هه‌یه له رووی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و به‌تایبه‌ت (مــۆبایــل)، كه به‌داخه‌وه گه‌نج و لاوانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئاڵووده بوونه پێیه‌وه، به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه ، به‌تایبه‌ت كوڕان، كه ئه‌مڕۆ ده‌بینین كێشه گه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی سلبی له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا دروست بووه، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندی نێوان كچان و كوڕان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ مۆبایل به‌ده‌ست بخات و به‌كاری بێنێ، به هۆشیاری و ناهۆشیارییه‌وه، نه‌خاسمه هه‌رزه‌كاران و تازه لاوان گیرۆده‌ی ده‌بن و ده‌بێته هاوڕێ و هاوده‌می به‌رده‌وامیان كه له خێزان و سه‌رقاڵ بوون به كاری باش و خوێندن دووریان ده‌خاته‌وه، جگه‌له‌وه كه له رووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات، زۆرجاریش مۆبایل ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروست بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و شۆڕ و كاری به‌دڕه‌وشتی و تێكدانی خێزان و ته‌ڵاق، له‌ڕێگه‌ی نامه و په‌یام و په‌یوه‌ندیكردن و وێنه‌و گرته‌ی سێكسی كه ئه‌مانه‌ش له گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام و داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌واری یه‌كناگرنه‌وه‌و تێك ده‌گیرێن ، به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار كچان و ئافره‌تانیش ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م كارانه‌ن و په‌یوه‌ندی به پیاوانه‌وه ده‌كه‌ن و هانیان ئه‌ده‌ن بۆ كاری شه‌ڕواڵ پیسی و داواكاری خراپ ئه‌خه‌نه به‌ر‌ده‌میان و به‌مه‌ش زیاتر بێ به‌ند و باری له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان بڵاوده‌بێته‌وه و روو به ڕووی هه‌رچی زیاتری له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شان و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و داڕمانی ئه‌خلاقی ده‌بێته‌وه ، وه‌ك وتراویشه میلله‌تان بریتین له ئه‌خلاق و ره‌وشت و ئاكاری به‌رز، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان نه‌ما ده ده‌ستیان لێ بشۆو كۆتاییان هاتووه!.
رۆڵی یاسا
یاسای ژماره (6) ی ساڵی (2008) تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوندیكردن له هه‌رێمی كوردستان ، وێڕای ئه‌وه‌ی كه قسه‌كردنی ته‌له‌فۆنی وپه‌یوه‌ندییه‌كانی پۆسته‌یی و ئه‌لیكتڕۆنی له كاروباره تایبه‌ته‌كان حساب كردووه كه‌نابێ رێز و حورمه‌تیان بشكێنرێ ، له‌مادده‌ی (2) دا سزای به‌ندكردن (حبس ) ی داناوه كه‌له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به‌غه‌رامه‌یه‌كیش سزاده‌درێت كه‌له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان یه‌كێك له و دوو سزایه سزاده‌درێت،هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مــۆبایـل) یان ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردنی ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئینته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لیكتڕۆنی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن (قژف)یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌سترا و به‌كارهێنا كه‌ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاوو جووڵاو یان كورته نامه (مه‌سج) ی بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ خوو ڕه‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دڕه‌وشتی یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به‌نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاو بكاته‌وه كه به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت چنگی كه‌وتن هه‌تا ئه‌گه‌ر راستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه مادده‌ی سێی یاساكه سزای بۆئه‌و كه‌سانه‌ش داناوه كه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئامێری ته‌له‌فۆنی مۆبایل یان هه‌ر ئامێرێكی تری په‌یوه‌ندیكردن یان پۆستی ئه‌لیكتڕۆنی بۆ جاڕس كردنی خه‌ڵك به‌كاردێنن، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له مادده‌ی دووه‌م دا هاتوون كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدان، كه‌سزاكه بریتییه له به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌كیش كه له حه‌وت سه‌د و په‌نجاهه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ یاخود به یه‌كێك له‌و دووسزایه سزاده‌درێت.
هه‌روه‌ها به پێی یاسای ناوبراو ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌دا كه ئاماژه‌یان پێدراوه له هه‌ردوو مادده‌ی (2،3) ی یاساكه‌دا تاوانێك كرا، ئه‌و كه‌سه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌و تاوانه ده‌بێته هاوبه‌شی و به‌و سزایه‌ی كه‌بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه دانراوه سزاده‌درێ.
به‌رپرسیارێتی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن
كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆدایه و ده‌بێ بزانن كه ته‌نیا قازانجی ماددی به‌س نییه بۆ كاركردنیان بێ له‌به‌رچاو گرتنی لایه‌نه یاسایی و ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل.
یاسای ژماره‌ی (6)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌رپرسیارێتی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنی دیاری كردووه كه له هه‌رێم دا كار ده‌كه‌ن ، مادده‌ی (6) ی یاساكه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
یه‌كه‌م: بڵیتی مۆبایلی ئه‌لیكتڕۆنی و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان و ته‌له‌فۆنه گوازراوه‌كانی دیكه كه له‌و كۆمپانیایه‌وه ده‌رچوون به‌ر له جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه به‌ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌یه‌تی و هاوبه‌ش نییه تۆمارده‌كرێ و ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێ له رۆژی ته‌واو بوونیه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڵیت (بگاقه) ی ئه‌وكه‌سه‌ی له‌لایه‌تی ئه‌گه‌ر له‌وماوه‌یه سه‌ردانی كۆمپانیاكه نه‌كات.
دووه‌م: پێشكه‌شكردنی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیی به‌بڵیتی به‌شداربوون و به‌شداربووه وه هه‌بێ بۆ دادگای تایبه‌ت له كاتی پێویستدا.
سێیه‌م : ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سه‌رپێچی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه ده‌كه‌ن به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه‌له په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌سه‌د ملیۆنیش زیاتر نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ تاوه‌كو ئێستا ئه‌م یاسایه وه‌كو پێویست جێ به جێنه‌كراوه وهه‌زاران مۆبایل به‌ناوی كه‌سه‌وه نین و به‌كار ئه‌هێنرێن چونكه له ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه كانیاندا نه‌ماون و كۆمپانیاكانیش له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مته‌رخه‌من و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان نییه، به‌ڕاستی لێره‌دا ئه‌ركی حكومه‌ت و په‌رله‌مانه به‌دوا داچوونی ورد بكه‌ن بۆچۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی پێویست بۆ به‌رپرسیاركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خراپ ته‌له‌فۆن و مۆبایل به‌كاردێنن و روو به‌ڕووی سزای توند بكرێنه‌وه ، هه‌روا كۆمپانیاكان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و رێگه نه‌ده‌ن له رێی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌وانه‌وه ئه‌م كاره نه‌شیاوو نایاساییانه ئه‌نجام بدرێن كه به‌زه‌ره‌ری كۆمه‌ڵگاكه‌مان و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانی كوردیی و لادانی گه‌نج و لاوانمان ته‌واوده‌بن ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه هه‌رته‌نیا یاسا و رێككاره یاساییه‌كان ناتوانن چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن ، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌وه‌دا ده‌بێ دایك و باوكان و راگه‌یاندنه‌كان و مامۆستایانی ئایینی و قوتابخانه‌كان وپه‌روه‌رده‌كاران ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان و گه‌نج و لاوان بگرنه ئه‌ستۆو له‌ئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره گرنگه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
*ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان |