یەکێتی زانایان پرۆژە پێشنیاری بوژاندنەوەی خوێندنی (حوجرە) دەداتە وەزارەتی ئەوقاف

ئەمرۆ 21ی8ی2019 یەکێتی زانایان لە نوسراوێکی تایبەتدا پرۆژە پێشنیاری بوژاندنەوەی خوێندنی (حوجرە)ی ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد.


پرۆژەکە ماوەی دوو مانگ زیاترە یەکێکە لە کارە بەردەستەکانی یەکێتی زانایان و لێژنەی بۆ پێک هێندراوەو لە کۆبوونەوەێ 3ی7ی2019ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان بڕیار درا پرۆژەیەک ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی ئاراستەی لایەنی پەیوەنداری بکات و ببێتە هاوکارو نەخشەرێی بایەخدان بە خوێندنی حوجرە لە کورستان.


لە نوسراوەکە هاتووە: بەمەبەستی باشتر خزمەتکردن و بایەخدان بە خوێندنی ئایینی (حوجرە) لە هەرێمی کوردستان، بە ئەزموون وەرگرتن لە کەسانی شارەزاو یەکخستنی خوێندنی ئایینی لەسەرجەم حوجرەکانی کوردستان و گێرانەوەی بەهاو پێگە بۆ زانستە شەرعیەکان و پاشەکشە پێکردن بە بیری توندرەوی و تەکفیرو پێگەیاندنی زانایای ئایینی نیشتمانپەروەرو میانڕەو و خزمەتگوزار بە ئایینی ئیسلام و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی (پرۆژەی بوژاندنەوەی حوجرە لە هەرێمی کوردستان)تان بۆ دەنێرین.


هەر لە نوسراوەکە هاتووە: تکامان وایە رەزامەندی بفەرموون بە دیراسەتکردنی و کارکردن بۆ بەرەو پێشبردنی حوجرە.


هەروەها هاتووە: یەکێتی زانایان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاوکاریەک لە پێناو بەرەو پێشبردنی حوجرەو خوێندنی ئایینی لە هەرێمی کوردستان.


بۆ خوێندنەوەی دەقی (پرۆژەی پێشنیارکراوی بوژاندنەوەی حوجرە) کە یەکێتی زانایان ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کردووە، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=160&scheme=