رۆژی ۲٤ی۸ی۲٠۱۸ بە ئامادەبوونی د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و د. موسلیح مستەفا سەرۆکی زانکۆی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاوو لە پرۆفیسۆرو ئەکادیمی و زانای ئایینی و بەرپرسانی ئیداری سنورەکەو کەسایەتی و میوانێکی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆ‌و دەرەوە لەژێر دروشمی (ئیبن و ئادەم قەلەمێک بە بالای ھەلگورد)كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئین ئاده‌می باڵه‌ك، كهدەستنووسخانەی زانكۆی سۆران رێکیخستبوو بەرێوەچوو.
لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە بەڕێزان د. موسلیح موستەفا سەرۆکی زانکۆی سۆران و د.هێمن خۆشناو سەرۆکی دەستنووسخانەی زانکۆ‌و د. محمد عەلی قەرەداغی وتاری گرنگیان پێشکەش کرد‌و بە گرنگیەوە باسیان لە کۆنفرانسەکەو کەسایەتی و زانایی و دانراوەکانی ئیبن ئادەم کرد.
پاشان د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ناوی بنەماڵەی عەللامە ئیبن ئادەم وتارێکی پێشکەش کرد‌و باسی لە پێگەو زانایی و بیبیلۆگرافیای کەسایەتی و زانستی ئیبن ئادەمی رۆستایی کرد‌و خزمەتەکانی زەنجیرەی زانایانی بنەماڵەی ناوبراوی لە بواری زانست و پێگەیاندنی زانایان و نووسیندا خستە روو، وه سوپاسی زانکۆی سۆران و دەستنووسخانەی زانکۆی ناوبراو کرد‌و ئەو هەنگاوەی بە گرنگ و گەورە وەسف کرد.
ئامانج لەو کۆنفرانسە زیندووكردنەوهو ساغكردنه‌وه‌ی بهرهەمەکانی ئه‌و زانا گه‌ورەو ناوداره‌ی كورد و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستخه‌ته‌كانی توێژینه‌وه‌یانه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه و بۆ خوێندنه‌وه‌ی هزر و رامان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیر و روانینه‌كانێتی به دیدێكی واقیعییانه.
ئیبن ئاده‌می روستایی باڵه‌ك (۱۷۵٠ -۱۸۲۲) له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا، زانایه‌كی به‌رجه‌سته و دیار بووه، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییه، به‌شی زۆری به‌رهه‌مه‌كانی هێشتا ده‌ستخه‌تن و ساغنه‌كراونه‌ته‌وه و ده‌یان به‌رهه‌می ده‌ستخه‌تیشی له‌پاش خۆی لێ به‌جێماوه.
ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران كه بۆ پاراستن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس، 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه و به كۆنفرانسه زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه هه‌ستاوه، تا ئێستا زیاتر له 10 كتێبی چاپكردووه و به سه‌دان ده‌ستخه‌ت و به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌باره‌ی كورد و كوردستانه‌وه كۆكردۆته‌وه.
ژیاننامەی زانای گەورەی کورد ئیبن ئادەمی باڵەک
ئیبن ئادەم زانای بلیمه‌تی ئایینی و گەردونناسی كورد محه‌ممه‌د كوڕی ئاده‌م كوڕی عه‌بدوڵڵا و ناسراو به "ئیبن ئاده‌م" له ساڵی ١١٦٠ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ١٧٤٧ی زاینی له گوندی (ڕوستێ)ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی (باڵه‌کایەتی) له پارێزگای ھەولێر هاتۆته دنیاوە.
له سه‌رده‌می منداڵی‌دا له‌لای باوكی ده‌ستی به خوێندن كردووه له دوایدا له‌لای زانای به‌ناوبانگ "مه‌لا عه‌بدوڵڵا بایه‌زیدی"ی سوخته‌ی زانای مه‌زنی كورد "سیبغه توڵڵای حه‌یده‌ری" درێژه‌ی به خوێندنه‌كه‌ی داوه، ئینجا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له ساڵی ١١٩٢ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ١٧٧٨ی زایینی چووه‌ته شاری مه‌هاباد له ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ فێربوونی زمانی فارسی، ئینجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری کوردستان له‌شاری ڕەواندزی پایته‌ختی میرنیشینێتی سۆران نیشته‌جێ بووه و محه‌ممه‌د پاشای ڕه‌واندزی ڕێزێكی زۆری لێناوه و ئه‌ویش ده‌ستی داوه‌ته وانه گوتنه‌وه و په‌رتووک دانان. دوای ماوەیەکیش محەممەد پاشا کردوویەتی بە ڕاوێژکاری خۆی.
ئه‌م زانا بلیمه‌ته‌ی كورد ناوبانگی زانایی به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاوبۆته‌وه و گه‌لێک زانای ناوداری وه‌ک مه‌ولانا خالیدی شارەزووری ناسراو بە (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی) و مه‌لا محه‌مه‌دی خه‌تێ ناسراو بە (مەلای خەتێ) و مه‌لا عه‌لی وه‌سانی له‌لایان خوێندووه.
دوای ماوه‌یه‌ك ناكۆكی كه‌وتۆته نێوانی ئه‌و و محه‌ممه‌د پاشا، بۆیه شاری ڕه‌واندوزی به‌جێهێشتووه و چووه له گوندی "ڕوستێ" دانیشتووه و هه‌ر خه‌ریكی وانه وتنه‌وه و په‌رتووک دانان بوو، تاكو له ساڵی ١٢٥٢ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ١٨٣٦ی زاینی له گوندی "دێڵزه‌دا" كۆچی دوایی كردووه.
به‌رهه‌مه به‌نرخه‌كانی ئیبن ئاده‌م دەستکاری مه‌لا محه‌مه‌د ناسراو به ئیبن ئاده‌م له‌ماوه‌ی ژیانیدا زنجیره‌یه‌كی له په‌رتووک و نامیلکه‌ی زانستی و فیقهی و زمانه‌وانی و ڕه‌وانبێژی و گەردونناسی داناوه و هه‌موویان به‌زمانی عه‌ره‌بین، چونكه له‌و سه‌رده‌مه زووه‌دا زمانی خوێندن و فێركردنی ڕووداوی ئاینی عه‌ره‌بی یان فارسی بووه.
تاكو ئێستا ٢٧ په‌رتووكی به‌نرخی تۆماركراون له بواره‌كانی زانست و فیقهی و ڕه‌وانبێژی و لۆژیک و زمانه‌وانی و جوگرافیا و گه‌ردوونناسی دا، زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ش له گونده‌كانی ڕوستێ و دێڵزه داناوه و دانیشتووانی ته‌سه‌ووف ماوه‌یان نه‌داوه په‌رتووكه‌كان به هه‌موو لایه‌كی دا بڵاوببنه‌وه، هه‌ر وه‌كو مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب یوسف ده‌ڵێت: "ئیبن ئاده‌م و سۆفیگه‌ریه‌تی دژ به یه‌ک بوون و ئه‌و زانا مه‌زنه باوه‌ڕی به سۆفیگه‌ریه‌تی نه‌بووه، به‌ڵكو باوه‌ڕی به زانستی ئایینی بینات نراو له‌سه‌ر لۆژیک و هزر بووه.
ئیبن ئاده‌م زانایه‌كی بلیمه‌ت بوو، زانیاریی و پایه‌ی زانستی ئه‌و كه‌سه سه‌رنجی زانا و مێژوو نووسانی له‌هه‌موو لایه‌كدا ڕاکێشاوه، له‌وانه مێژوونووسی كورد "ئیبراهیم حه‌یده‌ری" له په‌رتووكه‌كه‌ی "عنوان المسجد"دا له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "گه‌وره‌مان محه‌ممه‌د كوڕی ئاده‌می كوردی، كه‌سێكی گه‌وره‌ی وه‌ک مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی خوێندووه، پایه‌ی هێنده‌ی پایه‌ی ئیمامی "فه‌خری ڕازی" بووه، پتر له‌سه‌د په‌رتووكی به‌نرخی له‌زانسته‌كانی هزری داناوه و زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌شی له گوندی "ڕۆستێ" داناوه و هه‌مووشیان په‌سه‌ند و به‌رزوپته‌ون و دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ: "داخی گرانم ئه‌و په‌رتووكه به‌نرخانه‌ی كه‌وتوونه‌ته گۆشه‌ی له بیركردن، به‌ڵام هه‌موو زانایانی عێراق دانیان به گرانبه‌هایی به‌رهه‌مه‌كانی داناوه".
مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له په‌رتووكه‌كه‌ی "الشیخ معروف النودهی البرزنجی"دا له‌باره‌یه‌وه ناوی ٢٧ په‌رتووكی له‌و سه‌د په‌رتووكه‌ی ئیبن ئاده‌می هێناوه، كه بیستن و حه‌فته‌مینیان به‌ناوی "سلسله الذهب" واته "زنجیره‌ی زێڕ"ه له‌ساڵی ١٢٣٤ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ١٨١٩ی زاینی دایناوه و له ژیان و به‌سه‌ر هاته‌كانی خۆی ده‌دوێ و باسی ئه‌و ناكۆكیانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د پاشای ڕه‌واندزدا به‌رپا بوون، كه ئێستا دانه‌یه‌ک له‌م په‌رتووكه ده‌سنووسه له په‌رتووكخانه‌ی پارێزه‌ر و مێژوونووسی كۆچ كردوو "عه‌باس عه‌زاوی" پارێزراوه.
ئیبن ئاده‌م و وێژه‌وانی دەستکاری ئیبن ئاده‌م هه‌ر وه‌ک زانایه‌كی بلیمه‌ت بووه له بواری زانستی ئایینی و فیقھی و لۆژیک و گه‌ردوونناسی و بیركاری و جوگرافیادا، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستی هۆنراوه هۆنینه‌وه‌شی ھەبووه و ئه‌م چه‌ند دێره شیعره‌یان چنگ كه‌وتووه کە لێره‌دا ده‌یان خه‌ینه ڕوو:
هه‌وران كرده گۆڵه‌گۆڵ میكائیلا ئه‌تۆش ده‌ی توتن و ماشان بڕشێنه ده‌با نۆش بێته سه‌رده‌ی ڕۆمی ئه‌وا په‌یا بوون كوتبخانان ده‌كه‌ن ئه‌ی!
ئیبن ئاده‌م ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی داناوه، كه له دوا دوای ژیانی دا بووە (کۆتاییەکانی ژیانی بووە)، ده‌وڵه‌تی عوسمانی میرنیشینی سۆرانی له‌ناوبرد و فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی عوسمانی له شار و گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێكرد و هه‌رچی كه‌لتووری كورد هه‌بوو له‌ناویان ده‌برد، لێره‌دا ناوی كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی به "ڕۆمی" ناوده‌با و له هۆنراوه دانانیشدا نازناوی "واجم"ی بۆ خۆی داده‌نا.
له كۆتایی دا ده‌بێ ئاماژه بدرێت، كه ئیبن ئاده‌م دوازده كوڕی ھەبووه و به‌شێكیان له ڕۆڵه و نه‌وه‌كانی بوونه‌ته مه‌لای زانا و ئێستاكه‌ش نه‌وەكانی له گوندی ڕوستێ و شارۆچكه‌ی ڕه‌واندزی جاران و "سۆران"ی ئێستادا بڵاوبوونه‌ته‌وه. |