لقی موسڵی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات

لە ماوەی رابردوو لقی موسڵی یەکێتی زانایان بە سەرپەرشتی مامۆستا مەلا عبدالخالق زێباری بەرپرسی لق و کارگێرانی لق چەندین سەردان و چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.


لە ئەنجامی تەواو بوونی خولی هاوینەی قورئان خوێندن کۆتایی بە خولی قورئانخوێندنی هاوێنە لە مزگەوتی مەلا عمر زێباری هێناو خەلات و دیاری بەسەر بەژداربووان دابەش کردو  لەوتارێکدا بەرپرسی لق باسی لە گرنگی خولەکەو گەورەیی وتنەوەی دەرسی قورئان کردو پیرۆزبایی لە منداڵانی بەژدار بوو کرد.


رۆژی 22ی 8ی2019 شاندێکی لقی موسڵ سەردانی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کردو پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی بەرێزیان کرد.


رۆژی 24ی8ی2019 شاندێکی لقی موسڵ بەژداری مەراسیمی دانانەوەی شیخ ئەیوب شوشی کرد لە شوێنی باوکی شیخ عەزیزی شوشی لە مزگەوت و تەکیەی شیخ شەمسەدینی شووشی لە گوندی شوش و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.


رۆژی 25ی8ی2019 ستافێکی لقی موسلی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مەلا عبدالخالق زێباری لەگەڵ سەرۆکی عەشیرەتی زێباری (رەزا زبیر) بەژداری کرد لە ئاشتکردنەوەی دوو بنەماڵە لە گوندی بیبافا ناحیا قەسرۆک.