ئەمڕۆ : ۲۷ / ۸ / ۲۰۱۹ / بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقەکەمان و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی : سۆران - دیانا - رەواندوز - چۆمان - مێرگەسۆر - خەلیفان - لقەکەمان کۆبوونەوەی بەرفراوانی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگی هەنووکەیی پەیوەندیدار بە کوردستان وناوچەکەو زانایان باسکران. ڕاپۆرتەکانی مەکتەبی تەنفیزی کە بۆ لقەکەمانی ناردبوون تاوتێکران. بابەتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی ناسنامەی زانایان تاوتێکرا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و لێک نزیک بوونەوەی زیاتری مامۆستایان کرا. لە کۆتاییدا بەرپرسی لق سوپاسی کارگێران و بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی کرد، رۆڵ و چالاکیەکانیانی بەرز نرخاند. |