ملا زهرالدین خیلانی /ب/ڕاگەیاندنی لقی شەقلاوە
ڕۆژی چوار شەممە 4ی9ی2019 لە بارەگای لقی شەقلاوەی زانایان بەسەر پەرشتی مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لق کۆبونەوەی مانگانەی لق و ناوچەکان ئەنجامدرا.
سەرەتا بەرپرسی لق باسی لەجەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی کرد لە وانە باسی پابەند بون بەدەوامی یەکێتی زانایان و هەروەها لە هەماهەنگی لقی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوە و میکانیزمی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەندامیەتی یەکێتی زانایانی بۆ دەرهێنانی ناسنامەی یەکێتی زانایان دواتر باس لە پێک هێنانی لیژنەیەک لە یەکێتی زانایان و ئەوقافی شەقلاوە بۆ بەدواداچون و چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی ئاینی هەروەها باس لە درێژەپێدانی خولی زانستە شەرعیەکان کرا دواتر لە لایەن مامۆستایانی بەژداربوی بەڕێز تەوەرەکان گەلالە کران کوبونەوەکە دەولە مەندترکرا و ئەوخالانەی خوارەوە لە خۆ گرت.
۱-پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەندامیەتی یەکێتی زانایان بۆ دەرهێنانی ناسنامەی زانایان
۲-هەماهەنگی لقی شەقلاوەی زانایان و ئەوقافی شەقلاوە
۳-خولی زانستە شەرعیەکان مانگێگ درێژکرایەوە
٤-لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ بەدواداچونی کێشەکانی مامۆستایانی بەڕێز. |