ئه‌م نووسینه پێش كه‌شه بۆ ووتار بێژانی كورد زبان وه هه‌روه‌ها بۆ ستافی رۆژنامه‌ی په‌یام وه پێشكه‌شه به‌و كه‌سانه‌ی كه رقیان له كاری قیزوهن و ئابرو به‌رانه و سوكایه‌تی كردن به خه‌ڵكه.
مۆبایل چیه؟
مۆبایل: ئامێرێكه له‌و ئامێرانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م. مۆبایل. دورترین ڕێگا نزیك ده‌كاته‌وه له هه‌موو شوێنكی جیهان ده توانی به ماوه‌یكی زۆر كهمو بێ ماندوو بوون خێراترین هه‌واڵ بگه‌ینیه دۆست و ناسیاو ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌ركی سه‌ر شانی خه‌ڵكی تا رادهیكی زۆر باش ئاسان كردوه .
مۆبایل: بۆته یه‌كێك له ئامێره هه‌ره گرنگه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان وای لێهاتووه كه‌س به‌بێ مۆبایل نه‌توانی كار بكات سوودی ئه‌وه‌نده زۆره نایه‌ته ژمار وه نعمهتێكه له نیعمه هه‌ره گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره وه‌ك ده‌فه‌رمووێ ( وان تعدوا نیعمه الله لا تحصوها) النحل 18
مه‌به‌ست له به‌كار هێنانی مۆبایل چیه؟
شتێكی ئاشكرایه له‌و كاته‌ی خوای گه‌وره مرۆڤی دروست كردوه‌و ناردویه‌تی سه‌ر زه‌وی هه‌روا بهرههڵهدانی نه‌كردوه به‌ڵكو یاسا‌و رێنمایی بۆ ناردووه تاكو به‌پێی ده‌ستور و یاسا به رێگا دا بروات و سه‌رگه‌ردان و گومرا نه‌بێت ئه‌م یاسایه‌ش له رێگای پێغه‌مبه‌ران و په‌رتووكه ئاسمانیه‌وه بۆ خه‌ڵك روون كراوه‌ته‌وه چونكه مرۆڤ به سروشت حه‌زی له خراپه و سنور به‌زاندنه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ ((ان الانسان لظلوم كفار) ابراهيم 34 وةيان (ان لانسان ليطغى ان رءاه اثار استغنى) العلق 6 (ان الانسان لظلوم كفار) ابراهيم 34 وةيان (ان لانسان ليطغى ان رءاه اثار استغنى) العلق 6
*ئازیزان : بۆ ئه‌وه‌ی ئاین و كۆمه‌ڵگا كه‌مان ناشرین ولكهدار نه‌بێت .پێویسته. به‌رده‌وام كلیلی خێر‌و چاكهبین وه ببێته ده‌رگایه‌كی كراوه بۆ هه‌موو كارێكی چاكه‌وه ببینه به‌ربه‌ست بۆ هه‌ر كارێكی خراپه‌و بلاوبوونه‌وه‌ی به‌د ره‌وشتی . زۆر شت هه‌یه دوولایه‌نه لایه‌نی (سلبی و ایجابی) یان چاكه و خراپه . وه‌ك : مۆبایل : ته‌له‌فزیۆن : په‌رتووك : پێنووس : هتد: بۆیه پێویسته ئه‌مانه له لایه‌ن (حكومه‌ت) وه به‌یاسا رێكی بخرێت و كۆنترۆڵی بكات : چونكه زه‌ره‌رو زیانی ده‌شكێته‌وه سه‌ر (حكومه‌ت)
* مۆبایل : ئه‌گه‌ر له رێگای چاكه به‌كارنه‌یه‌ت ده‌بێته ژه‌هرێكی مه‌ترسیدار وه چه‌كه‌كی كوشنده و خۆمانی پێدهكوژین : فیتنه‌و ئاشوبی گه‌وره‌ی لێ په‌یدا ده‌بێت ئاگری ئه‌و فیتنه‌یه چه‌ندان خێزان و عه‌شیره‌تی وێران و كاول كردووه . به‌یه‌ك ده‌نكه شقارته ئاگری فیتنه داده‌گیرسێ به‌لام وه‌ره به سه‌دان به‌رمیل ئاو ناگوژێتهوه .
مۆبایل: چه‌كه‌كی ترسناكه خۆمان دهیكرین ماڵی خۆمانی پێ كاول و وێران ده‌كه‌ین . به‌س ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم: له دادگای شاری هه‌ولێر (1200) كێشه‌ی ته‌لاق تۆمار كراوه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر مۆبایله. وه‌ره بیر كه‌ره‌وه له ماوه‌ی یه‌ك سال (1200) ئافره‌ت بێوه ژن بووه. ژیانی (1200) خێزان بووه به ژه‌هر و مار .كوا خه‌م خۆرێك.
ئه‌دی كوا رۆلی ئه‌م هه‌موو رێكخراو سه‌نته‌ر و مافی ئافره‌ت و منداڵ پارێزی به ملێۆناها دینار له (حكومه‌ت) وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێیان بڵی كوا سوود بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه: ئه‌دی كوا رۆڵی ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێ رۆڵیان هه‌بێ وه رۆلی وان هێنانی (فیلمی بیانیه دۆبلاژی) ده‌كه‌ن سیمای خێزانی كوردی پێ ناشرین ده‌كه‌ن . ئه‌دی وه‌ره سه‌بری ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤاره كه له‌و هه‌رێمه گچكۆكه ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤاره بۆ كێ له پێناوی چی؟ والله پاو وه‌كی له‌لای رۆژنامه‌كان راده‌وه‌ستێ بێ تاقه‌ت ده‌بێ سهرهباسهكانیان ده‌خوێنیه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ی له دارفوری سودان ,تورابورای ئه‌فغانستانی وا ده‌زانی گه‌رمه‌ی شه‌ره له كوردستان هه‌مووی هاندانه بۆ توند‌و تیژی دووباره ده‌ڵێم كوا خه‌م خۆر ؟ بازرگانی كردن به گۆڤار‌و ڕۆژنامه جۆرێكه له(گه‌نده‌لی) ئه‌دی نازانم رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چیه؟ له هه‌مووی سه‌یرتر له هه‌موو جیهان ئازادی سنووری هه‌یه، به‌ڵام له ووڵاتی ئێمه ئازادی بێ سنووره ئازادی سووكایه‌تی كردنه به خهڵًك .
زه‌ره‌رو زیانی مۆبایل
هه‌روه‌ك له‌پێشدا ئاماژه‌م پێكرد مۆبایل خزمه‌تگوزاریه باشه‌كانی نایه‌نه ژماردن هه‌روه‌ها لایه‌نه خراپ و كاره‌ساته جه‌رگ برهكانیشی له ژماره به‌ده‌رن كێشه‌ی وای لێ دروست بووه به هیچ جۆرێك چاره‌سه‌ر نابێ به‌هۆی گفت و گۆی نێوان كچ و كورێك شیرازه‌ی چه‌نده‌ها خێزان له‌بن راههڵتهكاوه له‌سه‌ر قسه‌كردن به‌مۆبایل یان نوكهچهرهسێك چه‌ندان ئافره‌ت تلاق دراون یان خۆیان سووتاندووه یان كوژراون وه چه‌ندان گه‌نج پاش ئاشكرا بوون كوژراون یان هه‌ڵاتوونه بۆ هه‌نده‌ران .گفت و گۆ به مۆبایل سه‌ره‌تا به ووشه‌ی بریقه‌دار و سه‌رنج راكێش ده‌ست پێ ده‌كا پاشان ده‌بێته هۆی وروژاندنی (شه‌وه) بازی پاشان سه‌رده‌كێشی بۆ كاری ئابرو به‌ر وه كاره‌ساتی گه‌وره لێ ده‌قه‌ومێ كه چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه.
مۆبایل: بۆته ئامێری ترس‌و تۆقاندن به هۆی مۆبایله‌وه سیمای ئافره‌تی كورد به‌شێوه‌یه‌كی زۆرناشیرن نیشانی بێگانان ده‌درێت میله‌تی كوردیش 95% موسلمانه كاری خراپ و گومان قبول ناكات.وه په‌یوه‌سته به داب و نه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی ئافره‌تیش وه‌كو پیاو نیه كه خۆی دۆراند یان لكه‌دار بوو هه‌تا ده‌مری هه‌ر سه‌ر شۆرو شه‌رمه‌زاره .به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی شه‌رعی (10) مێردیش بكات هه‌ر رووسپی و سه‌ربه‌رزه وه گومانیش له‌وه دانیه میلله‌تی كوردیش خاوه‌نی چه‌نده‌ها ئافره‌تی وابووه ناویان له مێژوو تۆمار كراوه.وه‌ك:بهستورهی ئه‌رده‌لانی , خانزاده‌خانی سۆران,حهفصهخانی نه‌قیب ,چه‌ندانی تر.زۆر خزم هه‌یه له رێگای مۆبایله‌وه به خزمایه‌تی وه‌كو دووپشك پێت وه‌ده‌دا سوك و ریسوات ده‌كا له ناو خه‌لك .پێویسته ئاگاداری ئه‌و جۆره خزمانه بین گورگن له پێستی مهر .شه‌یتانن له لاشه‌ی مرۆڤ.دایكان و باوكانیش زۆر كه‌م ته‌رخه‌من له چاودێری كردنی منداله‌كانیان تاكو سه‌ری خۆیان و كه‌س و كاریان له قور ده‌نێن ئه‌و كاتیش په‌شیمانی داد نادات
هاورێی خراپیش هۆكاره بۆ لادانی گه‌نجانی كچ و كور له رێی راست .له رێگای براده‌ری خراپ چه‌نده‌ها كچ و كور خۆیان دۆراندووه نقمی ناو گوناهو تاوان و كاره‌ساتی گه‌وره بوونه كێشه كه‌یان به كوشتن كۆتایی هاتووه خوای گه‌وره‌ش له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێ
له كۆتایی ئه‌و سێ رووداوه راسته‌قینه باس ده‌كه‌ین بۆ چه‌ند وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاری باش و سوود گه‌یاندن به خه‌لك.نه‌كه‌ی له‌رێگای مۆبایله‌وه خۆت و كه‌س و كارت كۆمهلگاكهت بخه‌یته مه‌تریسی بۆ خۆشی چه‌ند چركه‌یه‌ك ته‌واوی ژیانت له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی كوشتن دابێ خۆشه‌ویستی راسته‌قینه به‌رێگای حه‌لال و هاوسه‌رگیری ده‌ست ده‌كه‌وێ خۆشه‌ویستی پێش هاوسه‌رگیری خه‌م و خه‌فه‌ت و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه . تاقی كراوه‌ته‌وه خۆشه‌ویستی پێش هاوسه‌رگیری 95% سه‌ركه‌وتوو نیه كۆتایه‌كه‌ی ته‌لاقه .وه هه‌ر سووكایهتیهك به خه‌لك یان خوشكت یان نه‌وه‌ت ده‌كرێ بۆیه پێویسته ناموسی خهلكبههی خۆت بزانی وه چیت بۆخۆت چی پێ خۆشه ئاواش بۆ خهلكت پێ خۆش بێ ئه‌گه‌ر نا خوای گه‌وره (منتقم) ه تۆلهسێنه به به‌رچاوته‌وه تۆله‌ت لێ ده‌كاته‌وه وه عاقل ئه‌و كه‌سه‌یه په‌ند له‌خه‌لكی تر وه‌رگرێ.
په‌ند و به‌سه‌رهاته‌كان
1_ دوو هاوسه‌ر پێنچ ساَله به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریان پێك هێناوه پاشان ئافره‌ته‌كه له‌رێگای مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورێك ده‌به‌ستێ به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی، به‌یه‌كه‌وه ده‌بن پیاوه‌كه به عاقلی ئافره‌ته‌كه‌ی خۆی ته‌لاق ده‌دات و پاشان ئافره‌ته‌كه ده‌باته‌وه ماڵی باوكی ده‌ڵێ ئه‌مه حاڵی كچه كه‌تانه ئه‌مه‌ش مۆبایل و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وه تازه كه‌ڵكی منی نه‌ماوه ئافره‌ته‌كه له‌ماڵی باوكی ده‌ڵێ مێرده‌كه‌م بوختانی پێكردوومه من ئیشی وا ناكه‌م. مالی باوكی ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێن ئێمه تاقی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر راست بێ ئه‌وه تۆ و ئه‌و كوره ده‌كوژین وه ئه‌گه‌ر بوختانیش بێت ئه‌وه مێرده‌كه‌ت ده‌كوژین . پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م كوره خۆی كوشت ئێستا كێشه‌كه زۆر گه‌وره بووه له نێوان سێ خێزانه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه .ئا ئه‌مه‌یه خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل خوا بزانێ ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن كۆتایی بێت..
2_ دوو هاوسه‌ر ماوه‌ی نۆ ساڵه به خێر و خۆشی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه ,پاشان ئافره‌ته‌كه له‌رێگای مۆبایل په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كورێك ده‌به‌ستێ كه خزمی پیاوه‌كه‌یه‌تی, مێردی ئافره‌ته‌كه پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌كه ده‌كات ده‌ڵێ: كه زه‌نگی مۆبایلی خێزانه‌كه‌م لێده‌دا ده‌چووه ژووره‌كه‌ی تر ماوه‌یه‌ك قسه‌ی ده‌كرد جاروهبوو ده‌رگاكه‌ی كلیل ده‌دا ئینجا به مۆبایل قسه‌ی ده‌كرد ده‌ڵێ پاشان مۆبایله‌كه‌م ته‌حویلی سه‌ر مۆبایلی خۆم كرد هه‌ر جاره‌ك زه‌نگی مۆبایلی ئه‌و لێی ده‌دا هی منیش لێی ده‌دا، بۆیه چاك زانیم خێزانه‌كه‌م پێوه‌ی زانیوه كه خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كورێك هه‌یه . منیش مۆبایله‌كه‌م لێ سه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆر بێ مۆبایل بوو رۆژێك هه‌ڵسام ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرم به‌ڵام خێزانه‌كه‌م ده‌رۆیشت ,تۆزێك یاریم له‌گه‌ڵ كرد و باوشم پێداكرد ته‌ماشاده‌كه‌م مۆبایلی له‌بن كراسی له ناو سینگی داناوه منیش زۆر تووشی سه‌رسوورمان بووم وتم ئه‌دی من مۆبایلم لێ نه‌فرۆشتی. كه‌مێك تێكچوو پاشان ته‌نگاوم كرد وتی ئه‌وه ئه‌و كوره‌ی خزمی خۆت بۆی كریوم .به‌ڵێ پیاوه‌كه خێزانه‌كه‌ی خۆی ته‌لاق ده‌دات پاشان كێشه‌كه گه‌یشته دادگا. ماڵی بابی ژنه‌كه گوتیان ئه‌م پیاوه بوختان به كچه‌كه‌مان ده‌كات بۆیه حاكم داوا له كۆره‌ك ده‌كات كه‌وا زانیاری ته‌واوی مۆبایلی ژنه و كوره ره‌وان بكات له كۆره‌ك سیدی تۆماركراوی ژنه‌و كوره بۆ حاكم ره‌وان ده‌كات كه‌وا ماوه‌یه‌كی زۆره په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه ,ئێستا كوره و ژنه لهبهندیخانهن ,خواش بزانێ سه‌ره‌نجامی ئه‌و ئاگره چ كاره‌ساتێك بنێته‌وه, بۆیه ده‌بێ به حه‌زه‌ر بی له راست ئه‌و جۆره خزمانه.
ڕووداوی راسته‌قینه‌ی په‌ند ئامێزم یه‌كجار زۆر لایه وه‌كو پێشینان وتوویانه(ئه‌وكه‌سه كه‌سه, ئه‌لفێكی به‌سه).
*پێش نوێژ‌و ووتار خوێنی مزگه‌وتی حاجی حسین_ هه‌ولێر |